close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

پاش ڕەزا ڕەسایی، ئەمڕۆ ٢١ زیندانی دیکەش لە ئێران لەسێدارەدران

۱۷ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لانیکەم ٢١ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لانیکەم ٢١ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لانیکەم ٢١ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران. ئەوە لەکاتێکدا کە ڕۆژی ڕابردووش، "ڕەزا ڕەسایی"، یەک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لەسێدارەدرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ٢٠ بەندکراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج کە پێشتر بە تۆمەتگەلی "بازرگانی بە مادەی هۆشبەر" و "کوشتنی بە ئەنقەست" بە سێدارە سزادرابوون، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارەدران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناوی چوار لە سێدارەدراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرجی بە "فوروود گەڕاوەند"، "محەمەد غوڵامی"، "ئیسماعیل شەرەفی" و "شەهاب مەلەکی" ڕاگەیاندووە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ سزای زیندانییەکی دیکە بەناوی "حەمزە گەڕاوەند" کە بەتۆمەتی "بازرگانی بە مادە هۆشبەر"ـەوە بە سێدارە سزادرابوو  لە زیندانی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.

ڕۆژی ڕابردووش، "ڕەزا ڕەسایی"، هاوڵاتیی کوردی باوەڕمەند بە ئاینی یاری کە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان دەستگیر کرابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لەسێدارەدرا.

ئەم سزایە بەتۆمەتی "بەشداری لە کوشتنی بە ئەنقەستی سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە" بەسەر ڕەزا ڕەساییدا سەپێندرابوو.

خۆی ڕەسایی لە دانیشتنی دادگاکەیدا ئەم تۆمەتەی ڕەت کردبووەوە.

 لەکاتی دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانی ساڵی ١٤٠١ـەوە بۆ ئێستا ١٠ هاوڵاتی بەتۆمەتگەلی سیاسی لە ئێران لەسێدرا دراون.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

ناڕەزایەتی ئەنجوومەنی پێنووسی فەڕەنسا بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناڕەزایەتی ئەنجوومەنی پێنووسی فەڕەنسا بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی