ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە شاری سەحنەی کرماشان مەراسیمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ "ڕەزا ڕەسایی"، هاوڵاتیی یارسانی لەسێدارەدراو بەڕێوەچوو.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سەبارەت بە مەراسیمەکە بە ئێرانوایەر دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان بە بەرفراوانی لەو مەراسیمەدا ئامادەبوون و داوایان لە بەشداربووان دەکرد مەراسیمەکە بەجێ بهێڵن.
"ڕەزا ڕەسایی"، هاوڵاتیی کوردی باوەڕمەند بە ئاینی یاری کە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان دەستگیر کرابوو، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لەسێدارەدرا.
ئەم سزایە بەتۆمەتی "بەشداری لە کوشتنی بە ئەنقەستی سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە" بەسەر ڕەزا ڕەساییدا سەپێندرابوو.
خۆی ڕەسایی لە دانیشتنی دادگاکەیدا ئەم تۆمەتەی ڕەت کردبووەوە.
لەکاتی دەستپێکردنی ناڕەزاییەکانی ساڵی ١٤٠١ـەوە بۆ ئێستا ١٠ هاوڵاتی بەتۆمەتگەلی سیاسی لە ئێران لەسێدرا دراون.
تێبینییەکەت بنووسە