close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

عەبدوڵلا بەرزگەر، مامۆستایەکی ئایینی لە ناوچەی سەردەشت دەسبەسەر کرا

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
عەبدوڵلا بەرزگەر، مامۆستایەکی ئایینی لە ناوچەی سەردەشت دەسبەسەر کرا
عەبدوڵلا بەرزگەر، مامۆستایەکی ئایینی لە ناوچەی سەردەشت دەسبەسەر کرا

بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، مامۆستایەکی ئایینی بەناوی مامۆستا "عەبدوڵلا بەرزگەر" مەلای مزگەوتی ئاوایی "کونەمشکێ" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نەزانراو گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی چاونیوز هێزەکانی ئیتلاعاتی دەمژمێر ٣ی بەرەبەیان بە چەندین ماشێنەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو مامۆستایە و بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کرد.

هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستایە لەبەردەست دا نییە.

لە دووای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە چەندین مامۆستای ئایینی لە شارە کوردییەکان دەستبەسەرکراون و زەخت و گوشار بۆ سەر چالاکانی ئایینی و مامۆستایان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە