close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر گۆڕستانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کەس یا کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی و وێڕای بێڕێزی، زەرەر و زیانێکی زۆریان بە گۆڕەکان گەیاندووە.
کەس یا کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی و وێڕای بێڕێزی، زەرەر و زیانێکی زۆریان بە گۆڕەکان گەیاندووە.
لەسەر دیواری مردوشۆرخانەی گۆڕستانی بەیاییەکان لە سیمنام جنێو و قسەی ناحەز سەبارەت بە ئایینی بەهایی و دامەزرێنەرەکەی نووسراوە

کەسێکی ئاگادار سەبارەت بەم بابەتە بە "ئێران‌وایەر"ی ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، چەندین جار ڕوویداوە کە بەهاییەکانی سیمنان بۆ سەردانی گۆڕی کەسوکاریان چوونەتە گۆڕستانی بەهاییەکان، بەڵام بینیویانە لەسەر دیواری مردوشۆرخانە جنێو و قسەی ناحەز لەسەر ئایینی بەهایی و دامەزرێنەرەکەی نووسراوە. بەهاییەکان هەموو جارێک ئەم نووسراوانە دەسڕنەوە، بەڵام جارێکی تر کە دەچنەوە بۆ گۆڕستان، دووبارە ئەم قسانە لەسەر دیوارەکان نووسراون".

ئەم کارە لە کاتێکدا کراوە کە گۆڕستانی بەهاییەکانی سیمنان ناسراو بە "گوڵستانی جاویدی سیمنان"، لە شوێنێکی دوور لە دەستگەیشتنی گشتییە و دەکەوێتە ناوەڕاستی شاخێک.

ئەم کەسە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "چەند کەس لە بەهاییەکان ڕۆژی شەممە ١٥ی بانەمەڕ بۆ بەخاکسپاردنی یەکێک لە کۆچکردووانی بەهایی چوونەتە گۆڕستانی جاوید کە دەبینن، نەک تەنها لەسەر دیواری مردوشۆرخانە، بەڵکو لەسەر هەموو گۆڕەکان قسەی نەشیاو و ناحەزیان سەبارەت بە مردووەکان نووسیوە".

لە ساڵانی ڕابردووداشدا، هاوشێوەی ئەو جۆرە کارانە لە سیمنان بە هاندانی مامۆستایانی ئایینی شیعەی ناوچە و یان ئیدارەی ئیتلاعاتی شار لە گۆڕستان، دیواری ماڵ و دوکانەکانی بەهاییەکان، ئەنجام دراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا