close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

سزای ٧٥ ساڵ زیندانی بۆ پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە ئیسفەهان

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگای شۆڕشی ئیسفەهان پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بە کۆی گشتی ٧٥ ساڵ زیندانی، غەرامە، قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات و دوورخستنەوەی کۆمەڵایەتی، مەحکوم کرد.

دادگای شۆڕشی ئیسفەهان پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی بەهارستانی ئیسفەهانی بە ناوەکانی موژگان پورشەفیع، نەسرین خادەمی، ئازیتا ڕیزوانی‌خاە، شۆعلە ئاشووری، موژدە بەهامین، بەشری موتەهەر، سارا شەکیب، سەمیرا شەکیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نوشین هیمەت، شورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خورسەندی، فەرخوندە ڕێزوان‌پی و فیروزە ڕاستی‌نژاد هەریەکەیان بە پێنج ساڵ زیندان، پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەخدی و وەک سزای کۆتایی بە دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات و دوورخستنەوەی کۆمەڵایەتی، مەحکوم کرد.

پێشتریش ڕاگەیێندرابوو کە ئەم هاووڵاتییە بەهاییانە، بە وەرگرتنی بانگهێشتنامە بۆ بەرگریکردن لە تۆمەتەکانیان لە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوونەتە لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان.

تۆمەتەکانی ئەم پانزە پەیڕەوەی ئایینی بەهایی "بەشداریکردن لە چالاکی تەبلیغی و پەروەردەی لاڕێیانەی پێچەوانەی یاسای ئیسلامی" ڕاگەیێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار به ئێران‌وایەری ڕاگەیاند: "دۆسیەی ئەم ژنە بەهاییانە پەیوەندی به دەستگیرکردنی ژمارەیەکیان له سێ ساڵ لەمەوبەر هەیە. لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠، ماڵی زیاتر لە ٢٠ بەهایی لە لایەن ئەفسەرانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بەهارستانی ئیسفەهان پشکنینی بۆ کرا. لەم گەڕانە بەرفراوانەدا، یازدە ژنی بەهایی دەستبەسەر کران کە پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کران. چووار کەسی دیکە یانی موژدە بەهامین، فەرخوندە ڕێزوان‌پی، بەشری موتەهەر و سەمیرا شەکیب تەنیا ماڵەکانیان پشکنینی بۆ کرا. حوکمی دەرچوو لە دادگای شۆڕشی ئیسفەهان پەیوەندی بەو ١٥ ژنە بەهایییەوە هەیە".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە