close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کەمینە ئاینییەکان

مەولەوی عەبدولحەمید: لیستی وەزیرەکانی پزشکیان خەڵکی نائومێد کرد

۲۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەولەوی عەبدولحەمید: لیستی وەزیرەکانی پزشکیان خەڵکی نائومێد کرد

مەولەوی عەبدولحەمید، پێشنوێژی باوەڕمەندانی سوننە لە زاهیدانی ناوەندی پارێزگای بەلوچستان بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک کاردانەوەی پیشان دا بەرامبەر بە لیستی وەزیرانی مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەم مامۆستا ئاینییە سوننەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس‌دا نووسی: "سەرەڕای هەموو ئەزموون و سەربوردە تاڵەکان، بەشێکی بەرچاوی نەتەوەی شەریفی ئێران بەهیوای پێکهاتنی دەوڵەتێکی گشتگیر بەشدارییان کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران و متمانەیان بە بەڵێنەکانی پزشکیان کرد."

مەوڵەوی عەبدولحەمید لەو پەیامەی‌دا هەروەها جەختی کردۆتەوە، کە لیستی وەزیرەکانی مەسعود پزشکیان "دەنگدەران و خێرخوازانی وڵاتی" نائومێد کردووە.

پێش مەولەوی عەبدولحەمیدیش ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەداران و بەرە و حزبە سیاسییە ڕەسمییەکانی ئێران کە لە هەڵبژاقردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران‌دا پشتگیریی مەسعود پزشکیانیان کردبوو، ڕەخنەیان لە لیستی وەزیرەکان گرتبوو.

بەباوەڕی ڕەخنەگران، لیستی وەزیرانی مەسعود پزشکیان ناکۆکە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی پێش هەڵبژێردرانی وەک سەرۆک‌کۆمار دابوویە خەڵک.

نەبوونی هیچ وەزیرێکی سوننە و ڕاگەیەندرانی ناوی تەنیا یەک وەزیری ژن دوو لەو ڕەخنە سەرەکییانەیە کە لیستی وەزیرانی مەسعود پزشکیان دەگیرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پێوانەی گشتیی بورسی ئێران دابەزی بۆ ژێر دوو ملیۆن یەکە

۲۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
پێوانەی گشتیی بورسی ئێران دابەزی بۆ ژێر دوو ملیۆن یەکە