close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کۆمەڵگە و کولتوور

شاعرێکی کورد لە کرماشان بە ٢٨ مانگ زیندان سزادرا

۱۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شاعرێکی کورد لە کرماشان بە ٢٨ مانگ زیندان سزادرا

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، "کامران تەکووک"، شاعر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشانی بە ٢٨ مانگ زیندان سزادا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، کامران تەکووک بەتۆمەتی "بێڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی" بە ١٦ مانگ زیندان و بەتۆمەتی "پرۆپاگاندا لەدژی کۆماری ئیسلامی" بە ١٢ مانگ زیندان سزادراوە، کە ١٦ مانگ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.

کامران تەکووک، شاعری خەڵکی گەڕەکی سەراو قەنبەری کرماشان ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ بانگکرابوو بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە و دەستگیرکرابوو.

ئەو شاعرە کوردە پاش پێنج ڕۆژ بە دانانای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرابوو.

کامران تەکووک یەکێکە لەو چالاکە مەدەنی و سیاسیانەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ نامەیەکی هاوبەشیان واژۆکردبوو و داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو، پشتگیریی "ڕیفراندۆمی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی" لە ئێراندا بکات.

تێبینییەکەت بنووسە

کۆمەڵگە و کولتوور

حەوت ڕێکخراوی مەریوانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە

۱۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حەوت ڕێکخراوی مەریوانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە