close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کۆمەڵگە و کولتوور

بەهۆی پاندێمییەوە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز بۆ ساڵی داهاتوو دواخرایەوە

۲۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەهۆی پاندێمییەوە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز بۆ ساڵی داهاتوو دواخرایەوە

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شاری سەقز ڕایگەیاند، کە بەهۆی هەلومەرجی بەدیهاتوو لەپاش چڕبوونەوەی تەشەنەی کۆرۆنا لە ئێران ١٧یەمین خولی فێستیڤاڵەکە ساڵی ١٤٠١ بەڕێوەدەچێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ بەمەبەستی پابەندیی بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان و پێشگرتن لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی هونەرمەندان و تماشاڤانان خولی ١٧یەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەقز نیوەی دووەمی مانگی گوڵانی ١٤٠١ بەڕێوەدەچێت.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ١٧یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەقز جەختی لەوە کردۆتەوە کە ڕێکەوتی ڕێکی کرانەوەی فێستیڤاڵەکە بەم زووانە بە بەشداربووان و ڕایگشتی ڕادەگەیەندرێت.

دواخرانەوەی خولی ١٧یەمی فێستیڤاڵی شانۆی سەقز لەکاتێکدایە کە ئەو فێستیڤاڵە دوو ساڵی ڕابردوو  بەهەۆی تەشەنەی کۆرۆناوە بەڕێوەنەچووە.

پێشتر وابڕیاربوو خولی ١٧یەمی فێشتیڤاڵەکە ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ واتە سبەینێ دەست پێبکات و ماوەی چوار ڕۆژ بخایەنێت.

خولی ١٦یەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەقز ڕۆژی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوەچووبوو.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

فەرمانبەر و خانەنشینانی هێزە چەکدارەکان لە چەند شاری ئێران گردبوونەوە

۲۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرمانبەر و خانەنشینانی هێزە چەکدارەکان لە چەند شاری ئێران گردبوونەوە