close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

شکستی ڕژێم لە بڕێوەبردنی ١٣ی خەزەڵوەر لە زێدەکەی مەهسا ئەمینی‌دا

۱۴ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
شما در ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
بانگهێشتی فەرمانداری سەقز بۆ بەشدرایی کردنی خەڵک لە ١٣ی خەزەڵوەردا
بانگهێشتی فەرمانداری سەقز بۆ بەشدرایی کردنی خەڵک لە ١٣ی خەزەڵوەردا
بڕیاری ئیدارەی  گشتیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارهێنانی سەقز بۆ ڕێ‌و‌ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر
بڕیاری ئیدارەی گشتیی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارهێنانی سەقز بۆ ڕێ‌و‌ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر

تارا هەورامی، هاوڵاتی پەیامنێر، سەقز

دوای چەند ڕۆژێک پڕوپاگاندا و ڕاگەیاندنی دژ بە یەک سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ڕێ‌وڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر "ڕۆژی قوتابی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری "سەقز"، بەهۆی پێشوازی نەکردنی خەڵک و دژایەتی کردنی بنەماڵەکان، حکوومەت ناچار بوو ڕێ‌و‌ڕەسمەکە لە هۆڵێکی داخراو و بە بێ نیشان‌دانی ونەیەک بەڕێوە ببات.

بە پێی زانیارییەکانی "ئێران‌وایەر"، کۆماری ئیسلامی نامەیەکی بۆ کارمەندانی ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان ناردبوو و ئامۆژگاری کردبوون کە لەگەڵ بنەماڵەکانیان لەم ڕێ‌وڕەسمەدا بەشداری بکەن. ئەم نامەیە بۆ قوتابخانەکانیش نێردرابوو. بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا ڕووی‌دا ڕێ‌وڕەسمێک بوو کە کۆماری ئیسلامی بڕیاری دابوو هیچ وێنەیەکی لێ بڵاو نەکرێتەوە. 

****

بەپێی زانیاریەکانی "ئێران‌وایەر" سەرەڕای ناردنی نامە پێشنیارکراو و هەڕەشەئامێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دامەزروە و ڕێکخراوە جیاوازەکانی شاری "سەقز"، پێشوازی نەکردنی خەڵک لە ڕێ‌وڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر (ڕۆژی قوتابی) لە زێدەکەی "مەهسا ئەمینی" لە هۆڵێکی داخراودا بەڕێوە چووە.

کارمەندێکی دانیشتووی سەقز بە "ئێران‌وایەر"ی ڕاگەیاند "ڕۆژی پێنج‌شەمە ١٢ی خەزەڵوەر، سێ نامە لە سێ ئۆرگانی سپا، فەرمانداری و ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی بە دەستمان گەیشت کە دوامان لێ کرابوو پێویستە خۆمان و بنەماڵەکانمان لە ڕێ‌و‌ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەردا، بەشداری بکەین. جگە لەم نامانە، ڕاگەیەندرا کە کارمندەکان دوای ئامادە بوونیان لە هۆڵی "کاوە" دەبێت لە فۆرمێک‌دا ناو و ناونیشانی خۆیان ڕابگەیەنن بە جۆرێک کە بتوانرێ ئامادە بوونیان پشت‌ڕاست بکرێتەوە."

جگە لەمانە، فەرمانداری داوای لە دهیاران و ئەندامانی شوورای گوندەکان کردووە کە دەبێت لەم ڕێ‌و‌ڕەسمەدا ئامادە بن و ئەمە وەک خۆی جێگەی سەرسووڕمانە. ئەوەی ڕوونە لە ١٣ی خەزەڵوەردا، هیچ گوندنشینێک بۆ شار نایەت سەرباری ئەمە لە لایەن فەرماندارییەوە بڕیار دراوە بە شورای گوندەکان کە پێویستە بەشداری لەم ڕێ‌و‌ڕەسمەدا بکەن.

سەقز ٢٢٠ گوندی هەیە. هەر گوندێک ٣ ئەندامی لە شۆرادا هەیە و کەسێکیش دهیارە.  فەرمانداری هەروەها بڕیاری ئامادەبوونی هێزەکانی بیسیجی گوندەکانی داوە بە شۆراکان تا لەم ڕێگەوە بتوانن کۆمەڵێک خەڵک بۆ ئەم ڕێ‌و‌ڕەسمە کۆ بکەنەوە. 

لە لایەکی دیکەوە، پەروەردە و بارهێنانی شاری سەقز ڕاگەیەندراوێکی داوە بە بەڕێوەبەریی قوتبخانەکان و سەبارەت بە شداری‌کردنی کارمەندان و قوتابیان هۆشداری دابوو.

لە دواساتەکانی ١٢ی خەزەڵوەردا، پیدەچوو زۆربەی بنەماڵەکان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بۆ ڕێ‌و‌ڕەسمی ڕۆژی قوتابی بنێرن. سەرەڕای ئەوەی کە لە هەواڵەکان‌دا هاتبوو کە ڕێ‌و‌ڕەسمەکە لە شوێنێکی داخراودا بەڕێوە بچێت. لە لایەکی دیکەوە قوتابیان بە "ئێران‌وایەر"یان وتبوو ئەگەر بەشداری ڕێ‌و‌ڕەسمەکە بکەن، دروشمی ناڕەزایەتی دەڵێنەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی "ئێران‌وایەر"، سەرەتا بڕیار بوو ڕێ‌وڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر لە هۆڵی وەرزشیی دوو هەزار کەسیی "ئابدرم" بە ڕێوە بچێت. پێشووتر "ئیبراهیم ڕەیسی"، سەرۆک وەزیرانی حکوومەت لەم هۆڵەدا وتاری پیشکەش کردبوو. دواجار بەرپرسان بڕیاریان دا کە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێ‌و‌ڕەسمەکە بۆ پادگانی "حەنزەلە" واتە پادگانی سپای پاسداران لە سەرەتای جادەی سەقز بۆ سنە گۆڕدرا. ئەم بابەتە لە لایەن شورای تەئمینەوە پەسەند نەکرا و بەرپرسان بڕیاریان دا ئەم ڕێ‌و‌ڕەسمە حکوومەتییە لە هۆڵی "کاوە" کە جێگەی نزیک دوو هەزار کەس تێدا دەبێتەوە، بەڕێووە ببەن. 

هۆڵی وەرزشیی کاوە لە مەودای چەند سەد مەتریی فەرمانداری، ئیتلاعات و ئۆرگانە حکوومەتییەکانی دیکە دایە و سەر بە سپای پاسدارانە. لە ئەنجام‌دا ئەم ڕێ‌و‌ڕەسمە بە جێگەی ڕێپێوان، لە هۆڵێکی داخراودا بەڕێوە چوو.

سەرەڕای ئەو نامانەی کە لە ئۆرگانە جیاوازەکانەوە نێردوابوو بۆ ئیدارەکان و قوتابخانەکان تەنانەت هۆشداریی بە هەندێک لە کارمەندەکان درابوو لە ئەگەری بەشداری نەکردنیان لەم ڕێ‌و‌ڕەسمەدا لەگەڵ کێشەی جدی‌دا ڕووبە ڕوو دەبنەوە، سەچاوەکانی "ئێران‌وایەر" دەڵین کەم‌تر لە هەزار نەفەر لە هۆڵی کاوەدا کۆ بوونەتەوە.

بەشدار بووان لەم ڕێ‌و‌ڕەسمەدا لە بەرێوەبەران، بەرپرسان، کەسانی ناو پادگانەکان و ئەندامانی بەسیجیی شوێنە جیاوازەکانی شار و گوندەکان پیێک هاتبوون. سەرەڕای ئەمە، فەرمانداری سەقز لە حاڵێک‌دا باسی ئامادە بوونی "یەکگرتوو" و "دوژمن‌شکێن"ی چینە جیاوازەکانی بەرز نرخاند، تا ئێستا یەک وێنەی ئەم ڕێوڕەسمە بڵاو نەکراوەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی لە چالاکانیی مەدەنی لە تورکیە

۱۴ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی  لە چالاکانیی مەدەنی لە تورکیە