close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

سێ هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزی سنووریی ئەو شارەوە دەستگیرکران

۱۵ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ هاوڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزی سنووریی ئەو شارەوە دەستگیرکران

سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی "دووپلوورە"ی مەریوان لە لایەن هێزی سنووریی ئەو شارەوە دەستگیرکران.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە، "محەمەد مام‌کەریم"، "ئەسکەندەر عەزیز" و "محەمەد ئیسماعیلی"، لە کاتێک‌دا کە سەرقاڵبوون بە لەوەڕاندنی مەڕوماڵەتەکانیان لە دەوروبەری گوندی دووپلوورە، لەلایەن هێزی سنووریی مەریوانەوە بەتۆمەتی قاچاخی‌کردن بە مەڕوماڵات دەستگیرکراون.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت، هێزی سنووریی مەریوان دوای دەستگیرکردنی ئەم سێ هاوڵاتییە، دەستیان بەسەر لانیکەم ١٢٠ سەر لە مەڕوماڵەتەکانیان‌دا گرتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە هێزی سنووریی مەریوان لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووشدا، بە تۆمەتی گواستنەوەی نایاسایی مەڕوماڵات بۆ هەرێمی کوردستان، دەستی بەسەر زیاتر لە ٣٥٠ سەر مەڕوماڵاتی ١٢ بنەماڵەی ئاژەڵداری دووپلوورەدا گرتبوو.

 

 

 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئەمانەش ببینە

ڕاپۆرت

.

۱۲ خەزەڵوەری ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.