close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە

ئایا حەزت لە هاوکاری لەگەڵ ئێران‌وایەرە؟

ئێمە بەنیازین مەکۆیەک بۆ گردبوونەوەی ڕۆژانەمەنووسان ئامادەبکەین بۆ ئەوەی بتوانن بابەتەکانیان بەش بکەن. ئەگەر بابەتێک هەیە و دەتەوێ لەگەڵ بەردەنگەکانی ئێمە بەشی بکەیت، ڕێوشوێنەکانی خوارەوە بشۆپێنە

ڕێنمای نووسین

  • ئەگەر تاوەکو ئێستا لەگەڵ "ئێران‌وایەر" کارتان نەکردووە، پێش ئەوەی کار دەستپێبکەن پەیوەندیمان پێوە بکەن! ئێمە وەڵامتان دەدەینەوە و پێتان دەڵێین کە دەتوانین کار یان پێشنیارەکەی ئێوە چاپ بکەین یان نا. ڕەنگە پێشنیاریشمان هەبێت بۆ باشتربوونی کارەکەتان. ئەگەر تازە دەستتان بەکار کردووە، دەتوانین ڕێنماییتان بکەین پێێشنیارتان بخەینە بەردەست بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆتان و دەوروبەرییەکانتان لەکاتی کاری پەیامنێری و نووسین‌دا. ئەولەویەتی ئێمە پاراستنی ئاسایشی ئێوەیە.
  • تکایە بابەتی زیاتر لە ١٥٠٠ وشەمان بۆ مەنێرن. لە بابەتەکانتاندا (چ ڕاپۆرتی هەواڵێک بێت یان بابەتێکی توێژینەوە، چ بۆچوونی شەخسیتان بێت یان بەسەرهاتێکی خۆتان) نابێت مەبەستی سەرەکی لەبیر بکەن. هەوڵ بدەن تا ئەو ڕادەیەی بۆتان دەکرێت بەکورتی و بەڕوونی بنووسن، ئاماژە بە خاڵی زیادە مەکەن و چوارچێوەیەکی سروشتی و یەکگرتوو بدەن بە بابەتەکەتان.
  • خۆتان بخەنە جێگەی خوێنەرێک کە بۆ یەکەم جار بەر ئەو بابەتە دەکەوێت کە بڕیارە لەسەری بووسن، دەبێت بتوانێت بەئاسانی و خێرایی لە گرنگیی بابەتەکە تێبگات. پێشەکییەکی کورت لە سەرەتای بابەتەکەدا دەوتوانێت هاوکار بێت بۆ ئەوەی خوێنەر باشتر لێی تێبگات.
  • تەنانەت ڕوانگە شەخسییەکانیش دەبێت لەسەر بنەمای ڕاستییەکان بن. هەموو ئەو داتا و زانیارییانە لە شوێنێک تۆمار بکەن (Bookmark or Save) کە لە بابەتەکەتاندا بەکاریان دەهێنن. ئەگەر بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا یان وتاری ڕۆژنامە یان ماڵپەڕێکی دیکە بەکاردەهێنن ئاماژە بە سەرچاوەکانیان بکەن و لەوە دڵنیا ببنەوە کە سەرچاوەکان باوەڕپێکراون.
  • بیرتان نەچێت کە خوێنەرەکانی ئێمە (تەنانەت سەرنووسەرەکانیشمان) مومکینە ئەوەندەی ئێوە شارەزای بابەتەکەتان نەبن. کەواتە، ئەگەر لە بابەتەکەدا باسی کەسایەتی، ڕوودا یان چەمکێک دەکەن کە بۆ هەمووان ناسراو نییە، بەکورتی پێناسەی بکەن.
  • وردبین بن و ئاماژە بە وردەکارییەکان بکەن. ئەگەر سەبارەت بە ڕووداوێکی تایبەت دەنووسن، بەوردی ڕوونی بکەنەوە کە کەی و لەکوێ هاتووەتە ئاراوە. ڕووداوەکان بەپێی تەرتیبی کات بگێڕنەوە. ئاماژە بە ناو، پاشناو، تەمەن و پیشەی ئەو کەسانەی باسیان دەکەن بدەن.
  • ئەگەر لێدوان لە کەسێک وەردەگرن دەبێت لێدوانەکە ڕاستگۆیانە و بەڕێک‌وپێکی وەک خۆی تۆماربکەن و بینووسنەوە. مەرج نییە هەموو ئەو شتانەی دەیانلێت بینووسن، بەڵام دەبێت هەڵوێستەکەی بەڕێک و پێکی بنووسنەوە و هەرگیز تەنانەت یەک وشەش بە قسەکانی زیادنەکەن. دەتوانن لێدوانەکە تۆمار بکەن یان وێنەی بگرن (بەڵام دەبێت لەلایەن ئەو کەسەوە ڕێگەتان پێدرابێت بۆ ئەم کارانە)، دەشکرێت تەنیا قسەکانی ئەو کەسە یاداشت بکەن، ئەڵبەتە ئەگەر دەتوانن ئەو کارە بەخێرایی و ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن. گرنگە پێش ئەوەی لێدوان لە کەسێک وەربگرن ئێمە ئاگاداربکەنەوە.
  • هەموو ئەو شتانەی بۆ ئێمەی دەنێرن دەبێت بەرهەمی کار و قەڵەمی خۆتان بێت. کۆپی‌کردنی ڕەستە و بابەتی نووسراو لە شوێنی دیکە قبووڵ ناکرێت، ئەگەر حاڵەتی وا ببیندرێت ئیمەیلەکەتان بلاک دەکرێت.
  • تام و ڕەنگ بدەنە نووسراوەکانتان. ئەگەر باسی بابەتێک دەکەن کە بەسەر خۆتان هاتووە، هەوڵ بدەن وێنەی ئەو ڕووداوە بەنووسین بخەنە بەرچاوی خوێنەر، بۆ نموونە: حاڵەتی دەموچاوی ئەو کەسە چۆن بووە؟ دەنگی چۆن بووە؟ کەشی دەوروبەری چۆن بووە و چ بۆنێک هاتووە لەو کاتەدا؟
  • ئەگەر لە ئێرانن و دەتوانن لەگەڵ کارکردن ئاسایشتان بپارێزن، مەمنوون دەبین کە لە شوێنی ڕووداوەکە، خەڵکی ئەو شوێنە و کەشەکەی وێنە بگرن و بۆمان بنێرن. بەم کارە بابەتەکەتان تەواوتر دێتە بەر چاو.

ڕێنمای تۆمارکردنی ڤیدیۆ

  • گرنگترین پرس لەکاتێکدا کە دەنگ یان وێنە تۆماردەکەن پاراستنی ئاسایشتانە. خۆتان مەخەنە دۆخی مەترسیدارەوە. ئاسایشی ئێوە ئەولەویەتی یەکەمی ئێمەیە.
  • ئەم ڕێنمایەی خوارەوە بخوێننەوە، ئەم خاڵانە یارمەتیتان دەدەن بۆ ئەوەی فرێم و دیزاینی فرێمەکەتان بەباشی دیاری‌بکەن.
  • هەوڵ بدەن بە ڤیدیۆکانتان گێڕانەوەیەکی ڕوون و دیاریکراو ئاراستە بکەن، ئێمە دەبێت بزانین کە ناوەرۆکی وێنەکە باسی چییە، هەروەها کەی و لەکوێ وێنەگیراوە، ڕێکەوت، شوێن، کات و ناوی شەقامەکە دیاری بکەن.
  • ئەگەر لێدوان لە کەسێک وەردەگرن ناوی بنووسن و سەرنج و هۆشتان لەسەر بابەتی پرسیارەکان بمێنێت. بۆ نموونە ئەگەر لە فرۆشگەیەکن و دەتانەوێت سەبارەت بە هەڵکشانی نرخەکان پرسیاربکەن، تەنیا لەو بارەیەدا پرسیار لە خەڵک بکەن و باسی چۆنێتیی کەشوهەوا یان دۆخی بەندکراوانی سیاسییان لێمەپەرسن.
  • مافی خۆتانە کە لە شوێنە گشتییەکاندا وێنەبگرن، بەڵام لەو شوێنانەی کەشی تایبەت و شەخسیی خەڵک ئەژماردەکرێن (بۆ نموونە لە ژووری نەشتەرگەری، یان گۆڕستان و ماڵی شەخسیی خەڵکدا) لەوە دڵنیا ببنەوە کە ئایا ڕێگەتان پێدەدەن بۆ وێنەگرتن یان نا، هەروەها داواکارییەکانی ئەوانیش ڕەچاوبکەن لەکاتی وێنەگرتندا.
  • کاتی وێنەگرتن کامێراکەتان بەباری پانایی بەدەستەوە بگرن، زۆربەی مۆنیتۆر و شاشەکان بەباری پانایی ڤیدیۆکان پەخش دەکەنەوە، بۆیە باشترە ئێوەش هەر بەو بارە وێنەبگرن. کامێراکەتان مەجووڵێنن (بۆ ئەوە باشترە کە بە دوو دەست بیگرن) تا ئەو شوێنەی ئەگەری هەیە نە زۆر دوور ببنەوە نە زۆر نزیک لەو شتەی وێنەی دەگرن.
  • گرنگی بدەن بە کوالیتیی دەنگ، هەوڵ بدەن دەنگی ئامبیانس و هەراهەرای دەوروبەر تا ئەو شوێنەی بۆتان دەکرێت کەم بکەنەوە، داوا لە خەڵکی دەوروبەرتان بکەن کە لەکاتی وێنەگرتندا بە دەنگی نزم قسەبکەن.
  • ئەگەر بۆتان دەکرێت دەنگی میوزیکی دەوروبەر ببڕن، چونکە میوزیک هەم وادەکات کە ئەو کەسەی لێدوانی لێوەردەگرن سەرنجی تەواوی لەسەر قسەکانی نەمێنێت و هەم دەتوانێت دواتر بۆ بڵاوبوونەوە لە هەندێک پلاتفۆرمدا وەک یوتیوب کە لەسەر پرسی کۆپی‌ڕایت هەستیارنەکیشەساز بێت.
  • هەمیشە وا باشترە کە ڕووناکی هەتاو یان هەر سەرچاوەیەکی ڕووناکیی دیکە بکەوێتە پشتی سەری ئێوەوە، بەم جۆرە ڕووناکی دەکەوێتە سەر ئەو شت یان کەسەی وێنەی دەگرن. کاتێک لە نزیک پەنجەرە وێنەدەگرن هەوڵ بدەن پشتتان لە پەنجەرەکە بێت.
  • دڵنیاببنەوە لەوەی وێنەکان فوکوس‌کراون، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی فوکوس نەکرابن بەکەڵک نایەن.
  • دڵنیاببنەوە لەوەی لە شوێنی مەبەست ئەم وێنانەتان گرتووە: گرتەیەک لە دوورەوە یان گرتەیەک کە ئەو شوێنە بەگشتی پێناسەبکات، چەند گرتە لە دووریی مامناوەندەوە لە ئەو کەسە و کەشی دەوروبەری، چەند گرتەی نزیک لە هەندێک پارامێرتی گرنگی کەشەکە، بۆ نموونە گرتەی دەستی ئەو کەسەی قسەدەکات، گرتەی وێنەی سەر دیوارەکان، یان چادانێک کە لەو دەوروبەرەیە. فرەڕەنگی وێنەکان کاری مۆنتاژ هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ ئێوە ئاسانتر دەکات. گرتنی چەند وێنەیەک لە گۆشەی نائاسایی، جاروبار دەتوانێت هاوکاربێت بۆ ئەوەی کارەکە جیاواز دەربکەوێت، بۆ نموونە وێنەی لەسەرەوەی جامەشووشەیەک کە ماسی لەناودایە یان ڕەنگدانەوەی پەنجەرەیەک لەناو ئاودا.
  • ئەم خاڵانە تایبەتن بەو حاڵەتانەی کاتی پێویستتان لەبەردەستدایە بۆ وێنەگرتن. ئەگەر بەپەلەن و دەبێت لە چەند چرکە یان خولەکێکدا وێنەبگرن، لەبەر پاراستنی ئاسایشی خۆتان تەنیا ئەوەندەی بۆتان دەکرێت وێنەبگرن نەک زیاتر.
  • پاراستنی ئاسایشی ئێوە ئەولەویەتی یەکەمی ئێمەیە، ئەمە سێیەمین جارە لەسەر ئەم خاڵە جەخت دەکەینەوە.

پانبەندییەکان

بەناردنی بابەتەکانتان بۆ ئێمە قبووڵتان کردووە کە:

  • ئەوەی بۆ ئێمەتان ناردووە بەپێی ئەو خاڵانەی سەرەوەیە و ئێوە مافی تەواوتان داوەتە "ئێران‌وایەر" کە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بە مەبەستی تایبەت بەخۆی بەکاری بهێنێت.
  • مافی کۆپی‌ڕایتی ئەو بابەتە بۆ ئێوەیە، بۆ نموونە ئەگەر نووسراوە ئێوە نووسیوتانە و لە شوێنێکی دیکەوە کۆپی‌تان نەکردووە، یان ئەگەر ڤیدیۆیە خۆتان وێنەتان گرتووە.
  • بابەت و ناوەرۆکەکانتان (نووسراو یان ڤیدیۆ) مومکینە بە زمانگەلی دیکە وەربگێڕدرێن، بۆیە ڕەنگە بۆ پاراستنی پوختی و کورتی و باشترکردنی لەحنەکەی ئێدیت یان مۆنتاژ بکرێن.

ئێمەەش پابەند دەبین کە:

  • دەستەی نووسەرانی ئێمە هەموو هەوڵی بدات بۆ ئەوەی بابەتەکانتان باشتر بێت. هەروەها هاوکارتان دەبین بۆ ئەوەی تواناکانتان لەبواری پەیامنێری‌دا باشتربکەن.
  • ناسنامەی ئێوە لای ئێمە پارێزراوە. هەرچەند پێویستە ئێمە ناوی ئێوە بزانین، بەڵام بڕیاری بڵاوکردنەوەی ناوەکەتان لای خۆتانە. ئێمە پێش بڵاوکردنەوە هەموو مێتاداتاکانی سەر ڤیدیۆکان دەسڕینەوە.
  • دەتوانین بابەت و ڤیدیۆکانتان بەناوی خۆتانەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام ئەگەر نەتانەوێت ناسنامەکەتان ئاشکرابێت دەتوانین ناوی خوازراو یان ناوی ماڵپەڕ یان هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییە پەیوەندیدارەکەی بنووسین.
  • ئاگادارتان دەکەینەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی بابەتەکانتان لە پلەتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران‌وایەردا.
ناردنی کارەکەت بۆ: [email protected]