close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڤیدیۆ

فیلمی هێرشی سەر بارەگایەکی بەسیج لە تاران؛ تایبەتی ئێران‌وایەر

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۱
مازیار بهاری
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا

ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٨٨، چەند میلیۆن هاوڵاتیی ئێرانی وەک ناڕەزایی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقام.

ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانە دەگەڕایەوە بە هەڵبژێردرانی دووبارەی "مەحمود ئەحمەدی‌نەژاد" لە هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئەو ساڵەدا.

ببێدەنگی و ئاشتیخوازی، بە گرنگ‌ترین تایبەت‌مەندیی ئەو ناڕەزاییانە ئەژمار دەکرا، تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردان بێدەنگییەکە شکا و ژمارەیەک لە ناڕازییان هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی بەسیج لە دەوروبەری مەیدانی ئازادیی تاران.

"مازیار بەهاری" سەرنووسەری ئێران‌وایەر و دەرهێنەر، تەنیا ڕۆژنامەنووسی پرۆفیشناڵ بوو کە ئەو ئێوارەیە لەوێوە بوو و توانی وێنەی ڕووداوەکان بگرێت. هەر ئەو شەوەش وتارێکی  لەو بارەیەدا بۆ ماڵپەڕی "نیوز ویک" نووسی.

ئێران‌وایەر بەبۆنەی ١٣یەمین ساڵیادی ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٨٨ەوە،  ئەو فیلمە بۆ یەکەم جار بڵاو دەکاتەوە.

مازیار بەهاری سەبارەت بە کوالیتیی نزمی هەندێک لە گرتەکانی ئەو فیلمە دەڵێت، لەو ڕووەوە کە مومکین بووە هێزە ئەمنییەکان بە وێنەگرتنەکەی بزانن و دەست بەسەر کامێراکەیدا بگرن، کامێرایەکی بچوک و کەم‌کوالیتیی بەکارهێناوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەدژی ئێڕان بەڕێبەریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل داوای پێکهێنانی هێزێکی ناوچەیی دەکات

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەدژی ئێڕان بەڕێبەریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل داوای پێکهێنانی هێزێکی ناوچەیی دەکات