close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڤیدیۆ

خانەنشینانی سەراسەری ئێران بەردەوامن لە ناڕەزاییەکانیان

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خانەنشینانی سەراسەری ئێران بەردەوامن لە ناڕەزاییەکانیان

ناڕەزایی سەراسەریی خانەنشینان لە ئێڕان بەردەوامیی هەیە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠١، خانەنشینانی ناڕازی لە کرماشان و خوزستان گردبوونەوە.

خانەنشینانی ناڕازی لە کرماشان وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە خراپیی باری گوزەرانیان، کاروانێکی سیمبۆلیکیان بۆ بەخاکسپاردنی "سفرەی بەتاڵ" بەڕێخست.

خانەنشینان لەشاری ئەهوازیش جارێکی دیکە بە لە بەر دەم تەلاری بەڕێوەبەریی پارێزگای خوزستان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

ناڕازییان لەو گردبوونەوەیەدا دروشم‌گەلی "مودیری بێ‌کەڵک‌وسوو، دەست لەکار کێشەوە زوو" و "دەوڵەتی شەش کلاسە، بەم زووانە خەلاسە".

مەبەستی ناڕازییان لە "شەش کلاسە" پلەی خوێندنی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک‌کۆماری حکومەتی ئێرانە کە تەنیا شەش پۆلی سەرەتایی خوێندووە.

خانەنشینانی ناڕازی لە شاری شووشی سەربە پارێزگای خوزستان، ئەمڕۆ دیسانەوە ڕژانە سەر شەقام و بە وتنەوەی دروشمی "تۆپ و تانک و ڕەو ڕەوە، ڕەئیسی زوو کۆی کەوە" ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە ناکارامەیی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی.

ڕۆژی ڕابردووش خانەنشینان لەشاری زەنجان بە وتنەوەی دروشمی "تەئمینی ئیجتماعی، ناوێکی لە خۆڕایی" بەرامبەر بە کەمتەرخەمی و ناکارەمەیی دەزگای بیمەی تەئمینی ئیجتماعی ئێران ناڕەزاییان دەربڕیبوو.

خانەنشینان لە شاری بەندەرعەباسیش ڕۆژی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقام و دروشمی "وەعد و بەڵێن خەیاڵە، سفرەی ئێمە بەتاڵە"یان وتەوە.

بەپێی یاسای کاری وەزارەتی کاری ئێران، مووچەی خانەنشینان لە ساڵی ١٤٠١دا تەنیا لەسەتادە زیادی کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەڵاوسانی ئابووری چەندین ئەوەندەی ئەو ڕێژەیە بووە.

"حوجەت عەبدولمالکی"، وەزیری کاری پێشوی کۆماری ئیسلامی کە یەکێک بوو لە پاڵپشتەکانی ئەو یاسایە، سەرەنجام ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردان لەپاش پەرەسەندنەوەی ناڕەایی خانەنشینان دەستی لەکار کێشایەوە.

عەبدولمالکی چەند مانگ پێش ئێستا سەبارەت بە گرانیی لەڕادەبەر و هەڵاوسانی ئابوری لە ئێران وتبووی: "سێ ساڵ پێش ئێستا وتمان دەکرێت بە یەک ملیۆن تمەن هەکی کار دابین بکرێت، ئێستاکەش سەرەڕای هەموو گرانییەکان باوەڕمان وایە کە دەتوانین بە یەک ملیۆن تمەنیش هەلی کار دابین بکەین."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەشێکی ناوچەی تایبەتی پارس بۆ بەرهەمهێنانی وزە ئاگر درا

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەشێکی ناوچەی تایبەتی پارس بۆ بەرهەمهێنانی وزە ئاگر درا