close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

ژنان و کچانی ئێران لە شەقامەکان‌دا سەرپۆشیان لەسەر هەڵگرت

۲۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژنان و کچانی ئێران لە شەقامەکان‌دا سەرپۆشیان لەسەر هەڵگرت

ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە وەک ڕۆژی "عەفاف و حیجاب" ناودێر کراوە، ژمارەیەکی زۆری ژنان و کچانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەستیان دایە لابردنی حیجاب و سەرپۆشەکانیان لە شەقامەکان‌دا.

لەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەم ناڕەزایەتییەی ژنان و کچانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، دەری دەخات کە ژنان و کچانی ئێران بە شێوەیەکی بەرین دەستیان داوەتە ئاگردانی سەرپۆشەکانیان و هەروەها لە بۆلڤارەکان‌دا بەبێ حیجاب و سەرپۆش بە شەقامەکان‌دا گەڕاون.

لە هەندێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان‌دا ژمارەیەک پیاویش لە پاڵ ژنانی بنەماڵەکەی خۆیان‌دا دژایەتیی حیجابی زۆرەملییان کردووە و تەنانەت سەرپۆشەکان و پەچەی ژنان و کچانی بنەماڵەکانیان لە شەقامەکان‌دا تووڕ داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش‌دا هاشتاگی "#حیجاب-بێ-حیجاب" بووە ترەند و زۆربەی ژنان نووسیویانە بەبێ سەرپۆش و لە هەندێک حاڵەت‌دا بەبێ مانتۆ لە شوێنە گشتییەکان‌دا ئامادە بوون یان ئامادە دەبن.

هەروەها کۆمەڵێک وێنە لە دیوارنووسی و گرافتیتی بە دژی حیجابی زۆرەملی لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە کە تێی‌دا درووشم‌گەلی "حجاب بی حجاب"، "ما زنان بیداریم، از حجاب بیزاریم" و "دست اسلام از بدن زن کوتاه"یان وتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم کەمپەینەدا، ڕەزاشا پەهلەوی ڕۆژی دووشەمە لە پەیامێک‌دا داوای لە خەڵکی ئێران کرد "شان بە شانی ژنان لە ڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتەدا بن."

لە حەوتووەکانی ڕابردوودا گوشاری بەرپرسانی حکوومەت بۆ داسەپاندنی حیجابی زۆرەملی بەسەر ژنان‌دا بە شێوەیەکی کەم وێنە زیادی کرد و ئامادەیی گەشتی ئیرشاد لە شەقامەکان‌دا زۆر بە زەقی دیار و بەرچاو بووە.

دژبەرانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن لاوازیی حکوومەت بۆ چارەسەری کێشە ئابوورییەکان و بن‌بەستی سیاسەتی دەرەکی بۆتە هۆی ئەوەی کە سیستمی کۆماری ئیسلامی سەرکوتی دژبەرانی لە نێو خۆدا تووندتر بکاتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەد حیجابی بکاتە بیانوویەک بۆ ئەم سەرکوتە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

هەڕەشەی زارەکی؛ کاردانەوەی ئێران بە پەدافەندی ئاسمانیی ئیسڕاییل و وڵاتانی عەرەبی

۲۱ پووشپەڕی ۱۴۰۱
احسان مهرابی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
هەڕەشەی زارەکی؛ کاردانەوەی ئێران بە پەدافەندی ئاسمانیی ئیسڕاییل و وڵاتانی عەرەبی