close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

گواستنەوەی ڕۆیا سابت، هاووڵاتی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بۆ بەندی گشتی زیندانی عادڵ‌ئابادی شیراز

۴ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گواستنەوەی ڕۆیا سابت، هاووڵاتی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بۆ بەندی گشتی زیندانی عادڵ‌ئابادی شیراز
گواستنەوەی ڕۆیا سابت، هاووڵاتی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بۆ بەندی گشتی زیندانی عادڵ‌ئابادی شیراز

"ڕۆیا سابت" هاووڵاتی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی ئیماڕات، دوای پێنج مانگ و نیو زیندانیکردن لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات، بۆ بەندی گشتی زیندانی عادڵ‌ئابادی شیراز گوازرایەوە.

ڕۆیا سابت، لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، دوای سەفەری لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەڕەبیەوە بۆ شیراز لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە سەرەتا ڕۆشتنی قەدەغە کرا و دواتر دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی "ڕادیۆ فەردا" سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، خاتوو سابت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە بۆ بەندی گشتی گوازراوەتەوە و فەرمانی ئازادکردنی کاتی بە دانانی بارمتەی بۆ دەرکراوە.

هەروەها ئەم هاووڵاتییە بەهایییە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕایگەیاندووە کە "کێشی دابەزاندووە" و "دۆخێکی باشی نییە".

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

زیندانیی مەزهەبیی کورد کامڕان شێخە لە سێدارە درا

۴ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
زیندانیی مەزهەبیی کورد کامڕان شێخە لە سێدارە درا