close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

جێبەجێکردنی حوکمی سێپیدە ڕەشنۆ بۆ ١٣ی گەلاوێژ دواخرا

۶ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جێبەجێکردنی حوکمی سێپیدە ڕەشنۆ بۆ ١٣ی گەلاوێژ دواخرا
جێبەجێکردنی حوکمی سێپیدە ڕەشنۆ بۆ ١٣ی گەلاوێژ دواخرا

برای "سێپیدە ڕەشنۆ" نووسەر و چالاکی دژ بە حیجابی ئیجباری، دواخستنی حوکمی زیندانی خوشکەکەی بۆ ١٣ی گەلاوێژ ڕاگەیاند.

سامان ڕەشنۆ ڕۆژی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسیویەتی: "بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەی کە دەریانکردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزەر و سێپیدە چووینە جێبەجێکردنی حوکمەکان. جێبەجێکردنی حوکمەکە تا ١٣ی گەلاوێژ دواخرا. دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنی دووهەم تۆمارکراوە و هیوادارین بە گۆڕینی تۆمەتی دۆسیەی دووهەم، سزای هەڵپەسێردراوی دۆسیەی یەکەم جێبەجێ نەکرێت. پێزانینمان هەیە کە بنەماڵەی ئێمەتان بە تەنیا نەهێشتووە".

ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ، سێپیدە ڕەشنۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کە جەخت لەسەر بێتاوانی خۆی دەکاتەوە، ڕایگەیاند، "دەست و قاچی شەریعەت" ئەوەندە نوقم بووە لە ژیانماندا کە جەستە، تاکێتی و ژیانی هەمووان بووەتە تاوان.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی خاتوو ڕەشنۆ، ڕۆژی هەینی ٥ی گەلاوێژ کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی تاران، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، تۆفانێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە هەشتەگی "ئازادی سێپیدە ڕەشنۆ" بۆ ڕاگرتنی ئەم حوکمە دەستپێکرد.

ئەم نووسەرە ڕەخنەگرە لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە لایەن یەکەی جێبەجێکردنی سزاکانی دەسەڵاتی دادوەرییەوە بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ بەندکران، بانگهێشتی زیندانی ئێڤین کرا.

سێپیدە ڕەشنۆ لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە "حیجابی ئیجباری" و بەرگری بەرامبەر بە خۆتێهەڵقوتاندنی ژنێکی "ئەمری بە مەعڕوف" بە ناوی "ڕایەحە ڕەبیعی" سەبارەت بە جلوبەرگەکانی ناوبراو، دەستبەسەر و ناچار بە "دانپێدانانی زۆرەملێ" لە بەردەم کامێرای دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی کرا.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

درێژەی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سەردار شاهمرادیان

۶ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
درێژەی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سەردار شاهمرادیان