close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان دژ بە سزای لە سێدارەدان له زیندانی ئێڤین

۶ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان دژ بە سزای لە سێدارەدان له زیندانی ئێڤین

بە گوتەی لاپەڕەی نێرگس محەمەدی لە ئینستاگرام، ژنانی زیندانی سیاسی- عەقیدەتی لە زیندانی ئێڤین بۆ جارێکی دیکە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە حوکمی له سێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد، پەخشان عەزیزی، دەربڕی.

ڕۆژی شەممە، ٦ی گەلاوێژ، لاپەڕەی ئینستاگرامی نێرگیس مەحەمەدی باسی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنان لە بەندی ژنانی  زیندانی ئێڤین کرد و وتی:‌« ئەمڕۆ، لە درێژەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی،  لە حەوشەی زیندانی ئێڤین لە کاتژمێر ١٩:٠٠ تا سبەی بەیانی کۆ دەبینەوە و ناگەڕێینەوە بۆ زیندان».

 لاپەڕەی نێرگس محەمەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا بڵاویکردووەتەوە : «داوا لە هەموو لایەک دەکەین، بە دروشمی نا بۆ لەسێدارەدان و دروشمی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ ئێمه، ژنانی زیندانی زیندانی ئێڤین، هاودەنگ بن».

هەروەها ئەو ژنانە ڕایانگەیاند هەتاکوو هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارە دان، هاودەنگ و هاوپەیمان دژ بەو حوکمه ڕادەوەستن.

ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ، ئەو کۆمەڵە بەندکراوە بۆ یەکەمجار لە حەوشەی زیندانی ئێڤین ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە حوکمی لە سێدارە دانی پەخشان عەزیزی دەربڕیبوو و ئەوە دووەم جارە ناڕەزایەتی خۆیان بەو جۆرە و دژی ئەو سزایە دەردەبڕن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە ناوچەی پارێزراوی شاهۆدا

۶ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە ناوچەی پارێزراوی شاهۆدا