close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی سەڵماس، بە دەستی باوکی کوژرا

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
جانێ چووپانی
جانێ چووپانی

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، بە بیانووی ئەو شتەی پێی دەڵێن «بەرگری لە نامووس»، بە دەستی باوکی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٧ی جولای) ڕووزبێهـ چووپانی، باوکی ئەم ژنەلاوە، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی.

دەوترێت بکوژەکە لە ناوچەیەکی سنووریی ورمێدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە، جانێ چووپانی، تەمەن ٢٢ ساڵان و دایکی دوو کچی کەم‌ تەمەن بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

تووندبوونی دەمەقاڵە لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئیسڕائیل

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تووندبوونی دەمەقاڵە لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئیسڕائیل