close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئەمریکی ئەکسیۆس، بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی عومان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە.

لە ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس‌دا کە ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕ بڵاوبووەتەوە، هاتووە کە دوو بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی جۆ بایدن، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لەم هەفتەیەدا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوتاکانی ئێران ئەنجام داوە، وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی هێرشە ناوچەییەکان.

بەپێی هەواڵەکەی ئەکسیۆس، برێت مەکگۆرک ڕاوێژکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەڕێوبەرایەتی جۆ بایدن و ئەبرام پەیڵی نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بەشداریان لە یەکەم خولی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کردووە.

کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هیچ کاردانەوەیەکیان سەبارەت بەو هەواڵە نەبووە.

دانوستانەکان کەمێک زیاتر لە مانگێک دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکانی ئاگادار ئاماژەیان بەوەشکردووە کە دانوستانەکان لەسەر دەرئەنجامەکانی رەفتارەکانی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکە و تاوتوێکردنی نیگەرانییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بووە.

چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاماژەیان بە ئەگەری هەنگاونانی ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی کردبوو.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بڕێت مەکگۆرک و پەیڵی ڕۆژی سێشەممە گەیشتوونەتە عومان و لەگەڵ ناوبژیوانانی عومان کۆبوونەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

کوردستان

دەستبەسەر و بانگهێشتی دەیان هاووڵاتی کورد "بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز"

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەر و بانگهێشتی دەیان هاووڵاتی کورد "بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز"