close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

مەکڕۆن دەڵێت فەڕەنسا فرۆکەی جەنگی میڕاژی ٢٠٠٠ دەداتە ئۆکرانیا

۲۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەکڕۆن دەڵێت فەڕەنسا فرۆکەی جەنگی میڕاژی ٢٠٠٠ دەداتە ئۆکرانیا
مەکڕۆن دەڵێت فەڕەنسا فرۆکەی جەنگی میڕاژی ٢٠٠٠ دەداتە ئۆکرانیا

ئێمانۆئێل مەکڕۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ڕۆژی پێنج‌شەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، پاریس بەنیازە فڕۆکەی شەڕکەری میڕاژی ٢٠٠٠ بۆ ئۆکرانیا دابین بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕۆژی هەینی، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ڤێلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، بۆ فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی "ڕۆژی دی" (D-Day)، دەوڵەتەکەی ڕایدەگەیەنێت کە ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە دەداتە ئۆکرانیا.

بەڵام مەکڕۆن ڕوونی نەکردەوە کە فەڕەنسا چەندانە لەو فڕۆکانە، کەی و لە چ بارودۆخێکی داراییدا دەداتە کیێف.

ناوبراو گووتی، پاریس پێشنیاری بە ئۆکرانیا کردووە کە لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا فڕۆکەوانەکانی لە فەڕەنسا مەشق و ڕاهێنانیان پێبکرێت.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەروەها ڕایگەیاند، فەڕەنسا پێشنیاری مەشق و ڕاهێنانی چوار هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکراینی کردووە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئەم سەربازانە لە کوێ مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت و تەنها ڕایگەیاندووە کە هیچ ڕاهێنەری سەربازی فەڕەنسی لە ئۆکرانیادا نییە.

میڕاژی ٢٠٠٠، فڕۆکەیەکی شەڕکەری چەن مەبەستە و یەک ماتۆڕەیە.

ڤێلۆدێمیر زێلێنسکی لە مانگی سێپتامبەری ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، لە گفتوگۆ لەگەڵ مەکڕۆن لەسەر مەشق و ڕاهێنانی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان لە فەڕەنسا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دیسان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دیسان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا