close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

یەکەم هێرشی سەرکەوتووی حوسییەکان بە بەکارهێنانی جەنگامێری خۆڕەوی ئاوی

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چەکدارێکی حوسی لە کەنارەکانی کەنداوی عەدەن
چەکدارێکی حوسی لە کەنارەکانی کەنداوی عەدەن

فه‌ڕمانده‌یی ناوه‌ندی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا کە ناسراوە بە "سێنتکۆم" ڕایگه‌یاند که میلیشیا حوسییه‌کانی یەمەن بۆ یەکەمجار بەسەرکەوتووی جەنگامێری خۆڕەوی ئاوییان بەکارهێناوە و هێرشیان کردووەتە سەر کەشییەکی تیجاری.

دەوترێت لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ژووری مەکینەی کەشتییەکە ژێر ئاو کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ‌ستریت ژۆرناڵ، بەکارهێنانی ئەم جەنگامێرە لە لایەن حوسییەکانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم گرووپە چەکدارییە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێت، لە هەوڵی ڕزگاربوون دایە لە هێرش و بەرگرییەکانی ئەمریکا لە دەریای سور. ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی هێرشەکانی حوسییەکانی لە ڕێگای فرۆکەی بێ فرۆکەڤان و موشەکەوە بێ کاریگەر کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تا ئێستا چەندین ئامێری تەقەمەنی دەریایی و جەنگامێری خۆڕەوی ئاوی کە لەلایەن حوسییەکانەوە هەڵدرابوو لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پوچەڵکراونەتەوە.

لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە کاردانەوەیەک بوو بە هێرشی تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر ئەم وڵاتە (٧ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٣)، حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و بانگەشەی بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین دەکەن. بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە، ئەمریکا هاوپەیمانییەکی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی حوسییەکان پێکهێناوە و لە چەند حاڵەتێکدا هێرشی کردووەتە سەر شارەکانی یەمەن.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو حوسییەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی دیکە لە دەریای سوور.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هێزەکانی حکومەت لە زاهیدان بە توندی لە هاووڵاتییەک دەدەن

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێزەکانی حکومەت لە زاهیدان بە توندی لە هاووڵاتییەک دەدەن