close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

نانسی پێلووسی: هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیەکی گیانییە

۱۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نانسی پێلووسی: هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیەکی گیانییە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، "نانسی پلووسی"، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت)دا ئامادەبوو و جەختی کردەوە، کە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕووبەڕووی "تیرۆر و هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران" دەبنەوە.

نانسی پلووسی لەکاتێکدا سەردانی ئیسرائیل دەکات کە گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردۆتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە قسەکانی ئەمڕۆیدا لە کنێسێتی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا کە هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیەکی گیانییە.

هەروەها وتی، نزیکیی جوگرافیایی ئێران لە ئیسرائیل نیگەرانییەکی جدییە، بۆیە بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دەخاتە ئەستۆی هەمووان.

پلووسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلی بە "گەورەترین دەستکەوتی سیاسیی سەدەی بیستەم" ناوزەدکرد.

هەر ئەمڕۆ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێکدا بۆ "فاینەنشال تایمز" وتی، کۆنگرێسی ئەمریکا و پەرلەمانی وڵاتانی دیکە دەبێت بیاننامەیەکی سیاسی بڵاوبکەنەوە و تیایدا بەڵێن بدەن کە دەوڵەتی داهاتووی واشنگتۆن ڕێککەوتنی ڤیەن بەڕەوا دەزانێت و پابەند دەبێت پێی.

 

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

شەمخانی: "لەدەرەوەی بەرجام" هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا ناکەین

۱۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەمخانی: "لەدەرەوەی بەرجام" هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا ناکەین