close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
جیهان

ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر بخاتەدەرەوە

۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر بخاتەدەرەوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" ڕایگەیاندووە، ئەمریکا بەتەواوەتی ڕەتی کردۆتەوە کە سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان بخاتەدەرەوە، ئەوەش سەرەکی‌ترین ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکایە لە دانوستانەکانی ڤیەن بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بەرجام.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئێران وتوویەتی: "پاشەکشە لە بەرامبەر ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیکەدا بە مەبەستی خۆپاراستن لە بایکۆت و گەمارۆ ئابوورییەکان، هەڵەیەکی گەورە و زیانی قورس دەگەیەنێت بە دەسەڵاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی."

خامەنەیی لەو دیدارەدا هەروەها جەختی لە بەردەوامیی چالاکییە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کردەوە لە ناوچەکەدا.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە بەردەوامیدا بە ئاماژەدان بەوە کە شێوەی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیاوازە، جارێکی دیکە داوای کرد ڕاگەیاندنەکان و فەزای سایبێریی سنوورداربکرێنەوە.

ئەم هەڵوێستانەی لایەنەکانی دانوستانەکانی ڤیەن لەکاتێکدایە کە پێشتر باس لە ئەرێنی‌بوونی پرۆسەی ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرا.

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

.مامۆستایەک لەئێران بە ١٢ ساڵ زیندان سزادرا

۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
.مامۆستایەک لەئێران بە ١٢ ساڵ زیندان سزادرا