مامۆستا "محەمەد خزرنژاد" کەسایەتیی ئایینی ناسروای کورد لەگەڵ کوڕەکەیدا بە ناوی "یاسر خزرنژاد"، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆکان دەستگیر کراون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم مامۆستا کوردە، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێران وایەر" وتی: "مامۆستا محەمەد خزرنژاد لەگەڵ کوڕەکەیدا یاسر خزرنژاد، سەرلە بەیانی دووشەمە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی هێرشی کاروانێک لە هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی باوکی لە ناوچەی کولتەپەی بۆکان، بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانیان دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادریار گواستراونەتەوە."
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە، سەرلە بەیانی دووشەمە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی مامۆستا #محەمەد_خزرنژاد، و سەرەڕای پشکنینی ناو ماڵەکە و بێڕیزی کردن بە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە، مامۆستا و کوڕەکەی بە ناوی #یاسر_خزرنژاد دەستگیر کراون. pic.twitter.com/XfUCppgzHt
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 20, 2022
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکان جگە لە پشکنینی ماڵی باوکی مامۆستا محەمەد خزرنژاد و بێڕێزی کردن بە باوکی ٨٠ ساڵەی ئەو، مامۆستا و ئەندامانی دیکەی ئەم بنەماڵەیە لە پێش چاوی باوکی لێیان دراوە و ئازار دروان.
دەستگیر کردنی ئەم مامۆستا کوردە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەک نزیک لە بنەماڵەی خزرنژاد دەڵێت، پێدەچێت هۆکاری دەستگیر کردنی مامۆستا محەمەد خزرنژاد هەوڵوێستە ڕاشکاوانەکانی ئەو بەرامبەر بە کوشتنی ناڕازیان بە دەستی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بە تایبەت لێدوانەکانی بە بۆنەی گیانبەختکردنی "ئەسعەد ڕەحیمی"، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لە مزگەوتی "ئێفتخاری" بۆکان بووبیت.
هەروەها ئەو لەم بارەوە دەڵیت: "مامۆستا خزرنژاد لە لێدوانەکانی خۆیدا لە مزگەوتی ئیفتخاریی بۆکان ئاماژەی بە گیانبەختکردنی ئەسعەد ڕەحیمی و گیانبەختکردوانی دیکەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە بۆکان کرد، و هەروەها کوشتنی ناڕازیانی بێدیفاعی لە لایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان مەحکووم کردووە و داوای ڕاگرتنی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و هەروەها ئازادکردنی دەستگیر کراوان و بەندکراوان بە زووترین کات کردبوو.
ئەسعەد ڕەحیمی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەم شارەدا بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە مامۆستا محەمەد خزرنژاد یەکیک لە واژۆکارانی ئەو ڕاگەیەندراوە گشتییە بووە کە لە لایەن ٤٠٢ زانای ئایینی، وتاربێژ و ئیمامی جومعە و جەماعتی ئەهلی سونەت لە شارەکانی کوردستان بۆ پشتگیری لە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە لایەن مامۆستایانی ئایینی ناڕازییەوە بڵاو کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دەستگیر کردنی مامۆستا محەمەد خزرنژاد بەدوای گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە دژی مامۆستایانی ناڕازی کوردەوە دێت.
بە وتەی ئەم سەرچاوە خۆجەییە، هەروەها پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خەزەڵوەر، مامۆستا "عەلی محەمەدیان" ئیمامی جەماعەتی گوندی "داشبەند"ی بۆکان، لەگەڵ کوڕەکەیدا بە ناوی "سینا محەمەدیان" و هەروەها "عومەر عەبدوڵاهی" ئیمامی جومعە و جەماعەتی گوندی "ئوچتەپە"ی شاری بۆکان بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکان لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستگیر کراون و دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە لێیان ئازاد کراون.
هەروەها لە لایەن ئەم سەرچاوە ئاگادارە، پشتڕاست کراوەتەوە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان جگە لە بێڕێزیی کردن بەم دوو مامۆستا ئایینییە، مۆبایلەکانی لێگرتوون و تا ئێستا ڕادەستیانی نەکردوونەتەوە.
دەستگیر کردنی مامۆستا محەمەد خزرنژاد و کوڕەکەی لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان، زانایان، وتاربێژان و ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەت لە مەریوان و هەورامان لە ڕاگەیەندراوە جەمعییەکەیاندا، کوشتنی ناڕازیان لە لایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە مەحکووم و داوای ئازادی بەندکراوان وزیندانییە بەند کراوەکان دەکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە