close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

تەحسین میری بە دەستی چەکدارە حکوومەتییەکان لە جوانڕۆ کوژرا

۳۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"تەحسین میری"، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە جوانڕۆ بە دەستی هێزە نیزامییەکان کوژراوە.
"تەحسین میری"، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە جوانڕۆ بە دەستی هێزە نیزامییەکان کوژراوە.

"تەحسین میری"، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە جوانڕۆ بە دەستی هێزە نیزامییەکان کوژراوە.

بەپێی هەواڵیک کە بەدەستی "ئێران‌وایەر" گەیشتووە. تەحسین میری هاوڵاتی خەڵکی سوورەبانی کرماشان دانیشتووی جوانڕۆ، ئەمڕۆ ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی "ئێران‌وایەر" لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە جوانڕۆ جگە لە گیان لە دەست‌دانی تەحسین میری، چوار هاوڵاتی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراون کە بریتین لە "مەسعود تەیموری"، "ئیسماعیل گوڵ‌عەنبەر"، "جەماڵ ئەعزەمی" و "جەوهەر فەتاحی" لە لایەن "ئێران‌وایەر" پشت‌ڕاست کراوەتەوە

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بووەتەوە، شەوی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە جوانڕۆ، مامۆستایەک بە ناوی "عرفان کاکایی" و منداڵێکی ١٦ ساڵان بە ناوی "بەهادین وەیسی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان گیانیان لە دەست داوە

پیرانشار و جوانڕۆ لە بەیانی ئەمڕۆ لە دۆخێکی جەنگیدا بوون بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەم شارانە بڵاو بووەتەوە دەنگی بەردەوامی تەقەی فیشەک لە شوێنە جیاوازەکان بیسترا بوو.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زیاتر بوونی ژمارەی کوژراوان لە جوانڕۆ؛ لانیکەم چوار کوژراو و دەیان بریندار

۳۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیاتر بوونی ژمارەی کوژراوان لە جوانڕۆ؛ لانیکەم چوار کوژراو و دەیان بریندار