close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە

مەرجەکانی بەکارهێنان

"پەیڕەوی مەرجەکانی بەکارهێنانی ماڵپەڕ" دواین جار لە خەرمانانی ١٤٠٢دا تازە و ئاپدەیت کراوەتەوە.

ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە لە خوارەوەدا جەختیان لەسەر کراوەتەوە، شێوازی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەی ئێمە، IranWire.com ("ماڵپەڕی ئێران‌وایەر") ڕوون دەکەنەوە.

تکایە، پێش بەکارهێنانی ماڵپەڕی ئێران‌وایەر، ئەم پەیڕەوە بە وردی بخوێننەوە.

 

دەربارەی ئێمە و شێوازی پێوەندی‌گرتن بە ئێمەوە

ماڵپەڕی IranWire.com سەر بە Off-Centre Productions Limited، لە ئینگلیس و وێڵز لەسەر هەژماری ۰۷۳۵۵۹۶۶ و بە ناونیشانی ژمارە ٨٣ی شەقامی کێمبریج تۆمار کراوە (لەم پەیڕەوەدا، دەسەتەواژەکانی وەک "ئێمە"، "ماڵپەڕەکەی ئێمە" و "بۆ ئێمە" ئاماژەن بەم کۆمپانیایە).

بۆ پێوەندیی گرتن لەگەڵ ئێمە تکایە لاپەڕەی "پێوەندیی کردن" بەکار بهێنن. ئێوە هەروەها دەتوانن لە ڕێگەی ناونیشانی ئیمەیلی [email protected] یان ناونیشانی پۆستیی خوارەوەیش پێوەندیی لەگەڵ ئێمە بگرن:

ئێوە کاتێک ماڵپەڕەکەی ئێمە بەکار دەهێنن، ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە لە خوارەوە جەختیان لەسەر کراوەتەوە، قبووڵ دەکەن

   پێش بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەی ئێمە، مەرجەکان و ڕێساکانی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە بە وردیی بخوێننەوە و تەنیا کاتێک ماڵپەڕەکەی ئێمە بەکار بهێنن یان ببنە ئەندامی ماڵپەڕەکەی ئێمە کە ئامادە بن پەیڕەو و ڕێساکان قبووڵ بکەن.

بۆ ئەندامەتی لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا پێویستە تەمەنی ئێوە زیاتر لە ١٨ ساڵ بێت و بەرامبەر بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی خۆتان وشیار بن. ئێمە بەرپرسیارێتییەکمان نییە بەرامبەر ئەندامەتی و لێکەوتەکانی ئەندام بوونی ئەو لاو و گەنجانەی کە تەمەنی خۆیان بە زیاتر لە ١٨ ساڵ ڕادەگەیەنن.

لەوانەیە مەرجەکانی خوارەوە ئێوەیش بگرێتەوە

ئەم مەرجانە جەخت لەسەر خاڵەکانی خوارەوە دەکەنەوە و لەوانەیە ئێوەیش بگرێتەوە:

پەیڕەوی نهێنی‌پارێزی، کە شێوازی کۆ کردنەوە و بەکارهێنانی زانیارییە شەخسییەکانی ئێوە ڕوون دەکاتەوە.

پەیڕەوی "کووکییەکان"، کە شێوازی بەکارهێنان و چالاکیی کووکییەکان لە ماڵپەڕەکەی ئێمە پێناسە دەکەن.

ئەم مەرج و ڕێسایانە لەوانەیە گۆڕانیان بەسەردا بێت

ئێمە لە بڕگەی زەمەنیی جۆراوجۆردا بەسەر مەرجەکان و ڕێسا کار پێکراوەکانی ماڵپەڕی ئێران‌وایەردا دەچینەوە. هەر جارێک کە دەتانەوێت ماڵپەڕەکەی ئێمە بەکار بهێنن، تکایە ئەم مەرجانە بخوێننەوە و دڵنیا بن کە مەرجەکان تازە و ئاپدەیت کراوەکانتان قبووڵە. بە مەبەستی یارمەتیدانی ئێوە، بەرواری دواین ئاپدەیت و تازە کردنەوە لە سەرووی لاپەڕەی "پەیڕەوی مەرجەکانی بەکارهێنان و نهێنی‌پارێزی" و لە گۆشەی لای ڕاستییەوە نووسراوە. ئێمە لە هەندێک حاڵەت‌دا کە ئەم گۆڕانکاریانە گرینگ بن، تا جێگایەک کە بکرێت، ئاگادرتان دەکەینەوە.

لەوانەیە لە ماڵپەڕەکەدا گۆڕانکاریی بکەین

لەوانەیە هەندێک جار ماڵپەڕەکەمان بە مەبەستی گۆڕانکاری یان بە هۆی گۆڕانکاریی لە یاسا کارپێکراوەکان‌دا بگۆڕین.

لەوانەیە ماڵپەڕەکە هەڵپەسێرین یان بیسڕینەوە.

ماڵپەڕەکەی ئێمە بە شێوەی بێ بەرامبەر بۆ هەموان بەردەستە. 

ئێمە گەرەنتیی ئەوە ناکەیەن ماڵپەڕەکەمان یان هەر بابەتێک کە تێی‌دا بڵاو بکرێتەوە بۆ هەمیشە بەردەست بێت. لەوانەیە لەبەر هۆکاری بازرگانی و کرداری، کۆی ماڵپەڕەکە هەڵپەسێرین یان سنوورداری بکەینەوە. ئەگەر ئەمە کرا، هەوڵ دەدەین کە ئێوە لەم گۆڕانکاریانە ئاگادار بکەینەوە.

لەوانەیە گرێبەستەکەمان بگوازینەوە بۆ کەسێکی دیکە

بە پشت‌بەستن بە بنەماکانی ئەم پەیڕەوە، ڕەنگە مافەکان و بەڵێنەکانی خۆمان بگوازینەوە بۆ ڕێکخراوێکی دیکە. ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، بە شێوەی نووسراوە ئاگادارتان دەکەینەوە و دڵنیا دەبینەوە کە مافەکانی ئێوە کە لەم پەیڕەوەدا پێناسە کراون، پێشێل نەبێت.

ئێوە دەبێت پارێزگاریی لە زانیارییەکانی هەژمارەکەتان بکەن

بۆ ئەندامەتیی لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا پێویسمان بە ناوی هەژمار و ناونیشانی ئیمەیلێکی بڕواپێکراو هەیە. ئێمە هەواڵ‌نامەکان و ڕاگەیەندراوەکانی خۆمان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە بۆ ئێوە دەنێرین.

بۆ پاراستنی زانیارییەکانی هەژمارەکەتان دەبێت پێناسی هەژمارەکە و پاسوۆردێک هەڵببژێرن. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ پاراستنی پاسوۆردەکەی ئێوە و ئێوەیش دەبێت بەڵێن بدەن کە پارێزگاریی لە پاسوۆردەکەتان بکەن. ئەرکی سەر شانتانە کە پێناسی هەژمار، پاسوۆرد و باقیی زانیارییەکانی پەیوەست بە ماڵپەڕەکەی ئێمە، بەپێی شێوازی ئەمنییەتیی ئێمە، نەخەنە بەردەست کەسێکی دیکە.

ئەگەر بەم دەرەنجامە بگەین کە ئێوە بنەماکانی ئەم پەیڕەوە ڕەچاو ناکەن، بە مافی خۆمانی دەزانین کۆدی پێناسی هەژمار یان پاسوۆردەکەی ئێوە، تەنانەت ئەگەر بۆخۆتان هەڵتان بژاردبێت یان ئێمە پێمان دابێتن، لە کار بخەین و ناچالاکی بکەینەوە.

ئەگەر زانیتان یان پێتان وابوو کە کەسێک جگە لە خۆتان بە پێناسی هەژمار و پاسوۆردەکەتانی زانیوە، پێویستە لە زووترین کات‌دا بە ناونیشانی [email protected] پێوەندیی بە ئێمەوە بکەن.

شێوازی بەکارهێنانی بابەتەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە

ئێمە خاوەندار یان خاوەنی مۆڵەتی یاسایی خاوەندارێتیی مەعنەویی هەموو ناوەرۆکە بڵاو کراوەکانی ماڵپەڕەکەمانین. ئەم بەرهەمانە گرێدراوی یاساکان و بەڵێنەکانی کۆپی‌رایتی جیهانین. کۆی مافەکانی ئەم ماڵپەڕە، بەپێی ڕێساکانی کۆپی‌ڕایت، بۆ ئێران‌وایەر پارێزراون.

ئێوە دەتوانن هەموو یان بەشێک لە بابەتەکانی ناو ئەم ماڵپەڕە چاپ بکەن یان بۆخۆتان دانلۆدیان بکەن و ڕاو و سەرنجی ئەوانی دیکە لە ڕێکخراوەکەی خۆتان بۆ ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە ڕابکێشن.

نابێت بە هیچ جۆرێک  ئەو بابەتانەی کە چاپیان دەکەن یان دایان دەبەزێنن، بگۆڕن یان لە وێنەکان و فۆتۆکان یان دەنگەکان و دیمەنەکان و دیاگرامەکانی ناو بابەتەکان بە شێوەی جیا، کەڵک وەربگرن.

ناو و پێگەی ئێمە (و هەروەها کەسێک کە وەک نووسەر یان وتارنووس لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا ناسێنراوە) دەبێت هەمیشە بهێنرێت (مەگەر ئەوەی کە بابەتەکە لە لایەن بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکەوە ئامادە کرابێت).

ئێوە ناتوانن بابەتەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە بۆ مەبەستە بازرگانییەکان بەکار بهێنن مەگەر لەسەر ڕەزامەندیی ئێمە.

ئەگەر بە پێچەوانەی مەرجەکانی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە بجووڵێنەوە و بەشێک لە ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە چاپ، کۆپی، دانلۆد یان هاوبەش بکەن، مافەکەی ئێوە بۆ بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەی ئێمە دەسبەجێ هەڵدەوەشێتەوە و ئێوە ئەرکی سەر شانتانە ئەو نوسخانەی کە لە بابەتەکانی ئێمە بەرهەمتان هێناوەتەوە بۆ ئێمە بگەڕێننەوە یان لەناویان ببەن.

لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکان یان کۆ کردنەوەیان لە وێب‌دا قەدەغەیە

ئێوە نابێت لێکۆڵینەوەی زانیاری، کۆ کردنەوە لە وێب لە پێوەندی‌دا بە ماڵپەڕەکەی ئێمە یان ئەو خزمەتگوزاریانەی لە پێوەندی‌دا بە ماڵپەڕەکەی ئێمەوە پێشکەش دەکرێن، بەکار بهێنن.

بە تەنیا پشت بە زانیارییە بەردەستەکان لەم ماڵپەڕەدا مەبەستن

ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە تەنیا بۆ وشیاریی گشتیی پێشکش کراون. بە تەنیا پشتیان پێ مەبەستن. پێش ئەوەی کارێک بەپێی بابەتە بەردەستەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمە بکەن، پێویستە ڕا و بۆچوونی کارناسانی پڕۆفێشناڵ و پسپۆڕ وەربگرن.

ئێمە نە بانگەشە دەکەین و نە زامنی ئەوە دەکەین کە هەموو بابەتەکان و ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕەکەمان ورد، تەواو و تازەن.

لینک بۆ ماڵپەڕەکەی ئێمە

ئەو لینکانەی کە لە لایەن کەسانی سێهەمەوە لە ماڵپەڕەکان و سەرچاوەکانی دیکە بەرهەم هاتوون و لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا بڵاو کراونەتەوە، تەنیا بۆ وشیاری و ئاشنا بوونی ئێوەن و بە هیچ جۆرێک بەم مانایە نییە کە پەسەندکراوی ئێمەیە یان ئێمە پشتیوانیی لێ دەکەین. ئێمە بەرپرسیارێتیمان نییە بەرامبەر بەو ناوەرۆکانەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی لینکەکانەوە دەستیان پێی ڕادەگات.

ئێوە لە دۆخێک‌دا لینک بە لاپەڕەی سەرەکیی ئێمە بدەن کە ئەم کارە لە ڕێگەی یاسایی و بە شێوەیەکی دادپەروەرانەوە بێت، بە جۆرێک کە زیان لە کریدیتی ئێمە نەدات یان کەڵکی خراپی لێ وەرنەگیرێت.

شێوازی بەکارهێنانی زانیارییە شەخسییەکانی ئێوە

شێوازی بەکارهێنانی زانیارییە شەخسییەکانی ئێوە و بنەما کارپێکراوەکان لە "پەیڕەوی نهێنی‌پارێزی"دا باسیان لەسەر کراوە.

بابەتەکانی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکە پەسەندکراوی ئێمە نییە

لەم ماڵپەڕەدا ڕەنگە ڕاوبۆچوون و هەندێک زانیاری بڵاو بکرێنەوە کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە نێردراون. ئەم بابەتانە لە لایەن ئێمەوە ڕاستی‌دەرخستنیان بۆ نەکراوە و لێکۆڵینەوەمان لەسەر نەکردوون و پەسەندکراوی ئێمە نین و هیچ بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بیروبۆچوونی شەخسیی بەکارهێنەران، نووسەران و سەرنووسەرانمان نییە.

ئاپلۆدکردن/دانانی بابەتەکان لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا

ئەگەر بابەتێک لەسەر ماڵپەڕەکەی ئێمە ئاپلۆد دەکەن یان لەگەڵ بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکەی ئێمەدا پێوەندیی دەگرن، پابەندن بە ڕەچاو کردنی "ستانداردەکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک" کە لە خوارەوەدا پێناسە کراون:

کاتێک ماڵپەڕەکەی ئێمە بەکار دەهێنن، بەڵێن دەدەن کە دان بە ستانداردەکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک‌دا دەنێن و قبووڵی دەکەن کە ئێمە، ئەندامانی ئێمە، کۆمپانیاکانی سەر بە ئێمە، کۆمپانیای دایک و هەر کەسێکی پێوەندی‌دار بە ئێمەوە، هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە بەرامبەر بە سکاڵای لایەنی سێهەم بە هۆی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان یان پێشێل کردنی مەرجەکانی ئەم پەیڕەوە  لەلایەن ئێوەوە.

ئەو بابەت و ناوەرۆکانەی کە لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا ئاپلۆد دەکرێن، نهێنی و پاوان‌کراو نین. کۆی مافەکان و خاوەندارێتیی مەعنویی بابەتەکان پارێزراون و هی ئێوەن، بەڵام ئێوە دەبێت بەشێوەی سنووردار ڕێگە بە ئێمە و باقیی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکە بدەن، بۆ بەکارهێنان، ڕاگرتن و کۆپی کردنی ئەو بابەتە بەمەبەستی هاوبەش کردنی لەگەڵ لایەنی سێهەم‌دا. وردەکارییەکانی ئەم مۆڵەت و ئیزن‌دانە و مافەکان و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئێوە و ئێمە دەگرێتەوە، لە درێژەدا ڕوون کراوەتەوە.

ئێمە هەورەها ئەم مافە بە خۆمان دەدەین کە ناسنامەی ئێوە بدەینە هەموو لایەنێکی سێهەم کە بانگەشەی ئەوە دەکات بابەتە نێردراو یان ئاپلۆد کراوەکەی ئێوە لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا مافەکانی خاوەندارێتیی مەعنوی یان بەستێنی تایبەتیی ئەوی پێشێل کردووە.

ئەو ئازادیانەی کە ئێوە بۆ بەکارهێنانی بابەتەکانتان بە ئێمەی دەدەن

کاتێک بابەتێک لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا ئاپلۆد دەکەن یان بۆ ئێمەی دەنێرن، ڕێگە بە ئێمە دەدەن بەپێی مەرجەکانی خوارەوە بەکاریان بهێنین:

  • مۆڵەتێکی جیهانی، پاوان‌نەکراو، بەبێ مافی ئیمتیاز و خاوەن گواستنەوە بۆ بەکارهێنان، بڵاو کردنەوە و هاوبەش کردنی بابەت. ئێمە هەروەها دەتوانین ئەگەر پێویست بکات هەندێک بەشی بۆ ئامادە کردنی باقیی بابەتەکان و ناوەرۆکەکان بەکار بهێنین و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە ماڵپەڕەکەی ئێمە پێشکەشی دەکات و هەروەها لە میدیاکان‌دا لەوانە بۆ ڕیکلامی ماڵپەڕەکەمان، بەکاریان بهێنین. ئەم مۆڵەتە کاتێک بەسەر دەچێت کە ئێوە بابەتەکەی خۆتان لەسەر ماڵپەڕەکەی ئێمە بسڕنەوە؛ و
  • مۆڵەتێکی جیهانی، پاوان‌نەکراو، بەبێ مافی ئیمتیاز و خاوەن گواستنەوە بۆ ئەم مەبەستە کە بەکارهێنەران، شەریکەکان و وشیاری‌بەخشەکانی ئێمە بتوانن بابەتەکەی ئێوە بەکاربهێنن بۆ مەبەستە پیشەییەکانی خۆیان. ئەم مۆڵەتە کاتێک بەسەر دەچێت کە ئێوە بابەتەکانی خۆتان لەسەر ماڵپەڕەکەی ئێمە بسڕنەوە.

مەرجە گونجاوەکانی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە

ئێوە مافی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەی ئێمەتان لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا نییە:

  • بە هەر شێوازێک کە یاساکان یان ڕێسا خۆجێی، نەتەوەیی یان نێونەتەوەییەکان پێشێل بکات.
  • بە هەر شێوازێک کە نایاسایی یان ساختە بێت یان مەبەست و لێکەوتەی نایاسایی یان ساختەیان هەبێت.
  • بە هەر شێوازێک کە ببێتە هۆی ئازاردانی منداڵان و کەسانی ژێرتەمەنی یاسایی یان بە مەبەستی زیان گەیاندن بەوان بێت.
  • بۆ هەڕەشە کردن، بێ ڕێزی، بچووک کردنەوە یان ترساندنی هەر کەسێکی دیکە.
  • بۆ ناردن، وەرگرتنی وشیارانە، داگرتن، بەکارهێنان یان بەکارهێنانی دووبارەی هەر بابەتێک کە لەگەڵ ستانداردەکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی ئێمە کە لە خوارەوە ڕوون کراونەتەوە، نەیەتەوە.
  • بۆ گواستنەوە یان هەوڵدان بۆ ناردنی هەر جۆرە ڕیکلام یان بابەتە ڕیکلامییە داوانەکراوەکان یان نایاسایی یان هەر شێوەیەکی دیکەی لەم پەیامانە (هەرزنامە).
  • بۆ گواستنەوەی وشیارانەی هەموو جۆرە زانیاریی، ناردن یان ئاپلۆد کردنی هەر چەشنە بابەتێک کە هەڵگری ڤایرۆس، ئامێری خراپی ئەسپی ترۆڤا، کرمی کۆمپیۆتەری، ئامێری بۆمبی ساعەتی، کی‌لاگێرزەکان، ئامێرە سیخوڕەکان، ئامێرەکانی وشیاری یان هەر چەشنە ئامێر و بەرنامەی کۆمپیۆتەریی هاوشێوە بن کە بە مەبەستی تێکدان و لاواز کردنی کارکردی ئامێرە نەرم و ئامێرە سەختەکان دیزاین کراون.
  • بە هەر شێوازێک کە چەوسانەوە، قازانج‌پەرەستی یان گێچەڵی جنسی تووشی منداڵان بکات.
  • ئاپلۆد کردنی بابەتەکان و ناوەرۆکە تیرۆریستییەکان.

ستانداردەکانی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک

ماڵپەڕەکەی ئێمە شوێنێکە بۆ دابەش کردنی زانست و زانیاری و فێربوونی بابەتە تازە و نوێکان. بەرامبەر بەو بابەتانەی حەزتان لێیان نییە لەگەڵ بۆچوونەکانتان نایەتەوە، لەسەرەخۆ و لێبوردە بن.

ئێوە، لە چوارچێوەی ئەم یاسایانەدا ئازادن کە بیر و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن و لە ڕوانگە، تێڕوانین و سەلیقەی جیاوازی ئەوانی دیکەوە فێر بن. بە ڕێزگرتن لە مافی ئەوانی دی، ڕێز لە مافی خۆتان بگرن.

ئێمە وەک کۆمەڵگایەکی مەدەنی و سایبێریی بچووک پابەندین بە لێبوردەیی، سەروەریی یاسا، هزری ئازاد و ڕێزگرتن لە مافی ئەوانی دی، هەر ئەو چاوەڕ7ەوانییەیشمان لە بەکارهێنەرەکان هەیە. ئێوە بە ئەندام بوونتان لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا پابەند دەبن بە ڕەچاو کردنی هەموو ئەو خاڵانەی لە درێژەدا باسیان لەسەر دەکرێت:

  • ئێمە، پێشوازیی لە مشت‌ومڕ و بەریەک‌کەوتنی بیر و بۆچوونە جیاوازەکان دەکەین، بەڵام قسەی نەشیاو و جنێودان بە بەکارهێنەرەکانی دیکە، نووسەران و سەرنووسەرانی ماڵپەڕەکەمان قبووڵ ناکەین.
  •  ئێمە پێشوازیی لە هەموو جۆرە ڕەخنە و پێشنیارێک دەکەین سەبارەت بەو بابەتانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاو دەبنەوە، بەڵام ڕێگە بە چەواشە کردنی بیروبۆچوونەکان، هێرش کردن و خراپ تەعبیر کردنیان نادەین.
  •  بیروبۆچوونەکان دەبێت لە چوارچێوەی ناونیشانی مشت‌ومڕەکان‌دا پێشکەش بکرێن.
  • ئێمە لەوە تێدەگەین کە جاروبار ڕەنگە لە نێوان بەکارهێنەران و بەکارهێنەران و نووسەران و سەرنووسەرانی ماڵپەڕەکەدا باس و مشت‌ومڕی جدیی بێتە ئاراوە، بەڵام ئەم ڕا گۆڕینەوانە نابێت تێکەڵ بە تۆمەتبار کردن و بێ‌ڕێزی بکرێت.
  • ئەم دەرفەتەیش هەمیشە هەیە کە بۆچوونەکانتان لە لایەن کەسانی دیکەوە بە خراپ وەربگیرێت، بۆیە هەوڵ بدەن کە ڕستەی ڕوون و بێ ئیهام و بێ‌ڕێزی بە ئەوانی دیکە بەکار بهێنن.
  • ڕەگەزپەرەستی (ڕاسیزم)، هەڵاواردنی ئیتنیکی، هەڵاواردنی ڕەگەزی و جێندەری، هۆمۆفۆبیا و بە گشتی هەموو جۆرە توندوتیژییە زمانییەکان هیچ شوێنێکیان لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا نییە و ئەو بۆچوونەنانەی هەڵگری ئەم جۆرە بیرکردنەوانە بن، دەسڕدرێنەوە.
  • ئێمە ڕێزێکی تایبەت دەگرین لە پاراستنی نهێنیی بەکارهێنەرەکان و ئەوەش بە مافی خۆمان دەزانین کە ئەو بابەتانەی کە نهێنی‌پارێزیی کەسانی دیکە پێشێل دەکەن، بسڕینەوە.
  • ئێوە مافی بڵاو کردنەوەی بابەتە نایاساییەکانتان و هەورەها ئەو ناوەرۆکانەی کە هەڵگری ڕیکلامی بازرگانی یان شەخسی بن، نییە.
  • بەکارهێنەران ناتوانن کەڵک لە ناوەرۆکەکانی ماڵپەڕەکە وەربگرن بۆ مەبەستە بازرگانییەکان و هەورەها مەبەست‌گەلێک جگە لە گواستنەوەی زانیاری، پەروەردە و یارمەتیدانی کۆمەڵگای مەدەنیی.
  • گوتەهێنانەوە لە بابەتی نووسەران و سەرنووسەرانی ماڵپەڕی ئێران‌وایەر، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکەی، ڕێگەپێ‌داروە.

کاتێک ماڵپەڕەکەی ئێمە بەکار دەهێنن، پابەند دەبن کە ئەگەر هەر چەشنە کێشەیەکی یاسایی هاتە ئاراوە، تۆمار کردنی سکاڵا تەنیا لە دادگایەکی قبووڵ‌کراوی هەر دوو لادا بەدواداچوونی بۆ بکرێت. ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین کە دۆسییە قەزاییەکان لە جێگایەک‌دا بەدواداچوونیان بۆ بکرێت کە بە باش‌ترین شێوە بەردەست بێت.