close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئاشکراکردنی مامۆستایەکی زانکۆ: دامەزراندنی "نهێنی" ١٥ هەزار ئەندامی دەستەی زانستی خاوەن پشک

۲۸ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاشکراکردنی مامۆستایەکی زانکۆ: دامەزراندنی "نهێنی" ١٥ هەزار ئەندامی دەستەی زانستی خاوەن پشک

عەلی شەریفی زارچی، مامۆستای زانکۆی شەریف، ئاشکرای کردووە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەیسی بە شێوەی نهێنی پڕۆسەی " دامەزراندنی ١٥٠٠٠ ئەندامی دەستەی زانستی خاوەن پشکی" دەست پێ‌کردووە. 

ئەم مامۆستای زانکۆیە، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ لە تویتێک‌دا نووسیویەتی: "لە گرووپەکانی زانکۆدا بەڵگەیەک بڵاو کراوەتەوە کە دەریدەخات دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەیسی بە شێوەی نهێنی پڕۆسەی دامەزراندنی ١٥٠٠٠ ئەندامی دەستەی زانستی خاوەن پشکی بەخێرایی و لە دەرەوەی چوارچێوەی زانستی زانکۆکان دەست پێ‌کردوە."

بەڕێز شەریفی زارچی لە درێژەدا هۆشداری داوە کە "ئەم کارەساتە واتە وەرگرتنی ١٠٠ کەس بۆ هەر زانکۆیەکی علوم پزیشکییە. بێ‌دەنگ بوونی کۆمەڵگەی زانستی خیانەت لە ئێرانە."  

پێش لەم ئاشکرا کردنە، حوسەین قەناعەتی، سەرۆکی زانکۆی علوم پزیشکی تاران پلانی وەزارەتی توندروستی بۆ وەرگرتنی ٣٠٠٠ ئەندامی دەستەی زانستی نوێ لە زانکۆکانی علوم پزیشکی ئێران ڕاگەیاندبوو. 

قەناعەتی بە بانگەشەی ئەوەی ساڵانە نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە ئەندامانی دەستەی زانستی خانەنشین دەکرێن وتبووی، وەرگرتنی هێزی تازە بۆ جێگرتنەوەی خانەنشینانە.

ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە وەرگرتنی کەسانی "شۆڕشگێر" وەک مامۆستا لە زانکۆکان‌دا لە حاڵێک‌دا بڵاو دەکرێتەوە کە هەڵپەسێران و دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆکان لە ڕۆژەکانی سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێران دەستی پێ‌کردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

 لە یەکێک لە دوایین بابەتەکانی ئەم دەرکردنانە، ڕۆژی پێنج‌شەمە ٢٦ی گەلاوێژ، مێهدی خویی، مامۆستای زانکۆی زانستی کۆمەڵایەتی زانکۆی "عەلامە تەباتەبایی" دەرکردنی خۆی لەم زانکۆیە ڕاگەیاند. 

مێهدی خویی لە تویتێک‌دا سەبارەت بەم بابەتە نووسی: "من، مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆی عەلامە کە باجی بە کەس نەداوە و خودا دەزانێت تەنیا پابەندی خەڵک و خوێندکاران بووم، پاش حەوت ساڵ وانە گوتنەوە، نامەی کۆتایی هاتنی هاوکاریم وەرگرتووە."  

ئەو لە درێژەدا نووسیویەتی: "لە ماڵەکەم دەردەکرێ کە زانکۆیە و دۆشداماوم و نازانم لەم زوڵمە داد بۆ کوێ بەرم."

هەروەها حەوتووی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە ڕاحلە عەلی مورادزاده، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی علوم پزیشکی ئێران بە تۆمەتی پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان وانە وتنەوەی لێ قەدەغە کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دوو پۆلیس و هاوڵاتییەک لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە ئیسفەهان کوژران

۲۸ گەلاوێژی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو پۆلیس و هاوڵاتییەک لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە ئیسفەهان کوژران