ڕۆژنامەی هەممیهەن هەواڵی دەستگیریی مەریەم عەبدیی لە تاران بڵاو کردۆتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە، سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەمە یەکەمی خەزەڵوەری ١٤٠٢، مەریەم عەبدی لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کردووە و هەندێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
عەباس عەبدی ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامی هەممیهەندا هەواڵی دەستگیر کردنی کچەکەی پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام باس لە هۆکاری دەستگیر کردنەکەی نەکراوە.
لە پێوەندیدا بە هۆکاری دەستگیر کردنی مەریەم عەبدییەوە، باس لەوە دەکرێت کە پێ دەچێت دەستگیر کردنی ئەم چالاکە مەدەنییە پێوەندیدارە بە دۆسییەی مێهدیی یەراحییەوە بەڵام تاکوو ئێستا وردەکارییەکانی ئەم گومانە نەخراونەتەڕو.
تێبینییەکەت بنووسە