close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئارمیتا گراوەند؛ دەستگیریی ژمارەیەک لە ئامادەبووان لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەرکردنی‌دا

۷ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئەمڕۆ یەکشەمە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو لە تۆڕی کۆمەلایەتیی "ئیکس"ەکەی خۆی‌دا، باسی لە ئامادە بوونی هێزێکی زۆری ئەمنییەتیی لیباس شەخسی و هێزە ئینتزامییەکان لە پارچەی ٩٩ی بەهەشتی زەهرا، شوێنی ناشتنی تەرمی ئارمیتا گراوەند کردووە و هەورەها ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی ئەم هێزانەی کە لەم شوێنەدا جێگیر کراون زیاترن لە لەو کەسانەی کە لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسەپەردە کردنی ئارمیتا گراونەددا بەشداریان کردووە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە هەروەها باسی لەوە کردووە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێ‌وڕەسمەکەدا دۆخێکی ئەمنییەتیی قورس زاڵ بووە و دوو کەس لە خزمەکانی ئەم گەنجە گیان بەخت کردووە و چەند ژنیش کە ناسنامەکەیان هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە، لە دەوروبەری بەهەشتی زەهرا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

بەپێێ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بە دەست ئێران وایەر گەیشتووە ژمارەیەک لە خزمان و نزیکان و هاوڕێکانی ئارمیتا گراوەند چوونەتە پارچەی ٩٩ی بەهەشتی زەهرا بۆ ئەوەی لەم ڕێ‌وڕەسمەدا بەشداری بکەن.

یەکێک لە نزیکانی ئەم گەنجە تەمەن ١٦ ساڵانە بە ئێران وایەری وتووە کە ئەم مەزارە ٢٠ ڕۆژ پیش‌تر بۆ ئارمیتا ئامادە کراوە.

میدیا حکوومەتییەکان لە ئێران ڕۆژی شەمە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ڕایانگەیاند کە "ئارمیتا گراوەند"، قوتابیی لاو کە دوای لەسەرخۆچوون لە مێترۆی تاران‌دا بۆ نەخۆشخانە راگوێزرابوو و چووبوە کۆماوە، گیانی بەخت کردووە.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ڕاگەیەندراوی گیان بەخت کردنی ئارمیتا گراوەند، باسی لە گوشارەکانی هێزە ئەمنییەتییەکان لەسەر بنەماڵەی ئەم لاوە لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەردە کردنی لە قەبرستانی بەهەشتی زەهرا لە تاران و هەروەها ڕێگری کردن لە گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ کرماشان کردبووە.

لە ڕاگەیەندراوی گیانبەخت کردنی ئارمیتا گراوەنددا نووسراوە کە کاتی ئەسپەردە کردنی، کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانیی ڕۆژی یەکشەمە ٧ی خەزەڵوەر دەبێت.

ئارمیتا گراوەند ١٦ ساڵ تەمەن، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، ڕۆژی یەک شەمە ٩ی ڕەزبەر لە مێترۆی تاران دوای چوونە ناو ڤاگۆنی مێترۆکە لەسەر خۆی چوو و دواتر هەواڵی چوونە کۆماکەی بڵاو کرایەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێراکان نیشانی دەدەن کە ئارمیتا لە کاتی چوونە ناو ئەم وێستگەی مێترۆدا حیجابی زۆرەملێی دڵخوازی حکوومەتی بەسەرەوە نەبووە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری لەسەرخۆچوونی ئەویان دوای چونە ناو ڤاگۆنەکەی مێترۆ بە "دابەزینی فشار" ڕاگەیاند، بەڵام سەرچاوە مافی مرۆڤییەکان ئەگەری هاوشێوە بوونی ئەم ڕووداوە لەگەڵ شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گەشتی ئیڕشاد لەگەڵ ژینا مەهسا ئەمینی هێنابووە ئاراوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەم مانگانەی دوایی‌دا کۆمەڵێک هێزیان بە ناوی "حیجاب بان" لە مێترۆکانی تاران‌دا جێگیر کردبوو تا ڕووبەڕووی ژنان و کچانی دژبەری حیجابی زۆرەملێ ببنەوە.

ناشەفاف بوونی حکوومەت لەم بوارەدا لە حاڵیک دایە کە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەیان نەداوە کە هەواڵ نێرانی ناوخۆی ئێران بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوە لە مێترۆ، سەرەتا ھەواڵ نێرێک کە بۆ بەدواداچوون چووبوە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستگیر کرا و دوای ئەوە هێزە حکوومەتییەکان بنەماڵەی گراوەندیان ئیزۆلە کرد و هەموو ڕێگاکانیان بەسەر هەواڵ نێران و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆی وڵات‌دا داخست.

ئەم جۆرە هەوڵ و هەڵسوکەوتانەی حکوومەت تا ڕۆژی شەمەیش درێژەی هەبوو و زیاد لە جاران ئەم گومانەی لێ دەکەوتەوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هاوشێوە بوونی دۆخی ئارمیتا و ژینا نیگەرانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکی دیکەن لە ئێران‌دا. بە تایبەت ئەوەی کە ئەم ڕووداوە تازەیە کەم‌تر لە مانگێک دوای ساڵوەگەڕی ژینا ڕوی داوە.

ڕادیۆ فەردا، ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەر لە زمانی هەندێک لە سەرچاوەکانی خۆیەوە باسی لەوە کردبوو کە چەند میدیای نادەوڵەتی لە ئێران ڕێگریان لێ کراوە کە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئارمیتا گراوەند نەکەن و ڕاپۆرتەکەیان لەسەر ئەم هاوڵاتییە کە لە کۆمادا بووە و بڵاو نەکەنەوە.

پێش ئەمەیش هەنگاو لە ڕاپۆرتێک‌دا نووسیبووی کە ئەم کچە لاوە لە یەکەم ڕۆژەوە بە هۆی تێکچوونی باری جەستییەوە، هیچ نەشتەرگەرییەکی پزیشکیی بۆ نەکراوە.

ئارمیتا گراوەند، قوتابیی هونەرستانی دەوڵەتیی "عروەالوثقی" لە ناوچەی ١١ی تاران دایە کە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە ڕێگای قوتابخانە و لە وێستگەی مێترۆی شوهەدای تاران، سەری بەر زەربە کەوتووە و لە نەخۆشخانەی سەربازیی فەجردا خوێندراوە. بە گوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەو بە هۆی "دابەزینی فشارەوە لەسەر خۆی چووە"، بەڵام زۆربەی راپۆرتەکان و ژمارەیەک لە شایەتحاڵەکان باسیان لە زیان پێگەیشتنی ئەو کردبوو لە کاتی دەمەقاڵێ لەسەر حیجابی زۆرەملێ.

ئێران وایەر، ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە ڕاپۆرتێک‌دا رایگەیاند کە ئەو کەسەی لە ئارمیتا گراوەندی داوە کەسێکی "ئاتەش بە ئیختیار"  بووە. سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو لە وتووێژ لەگەڵ ئێران وایەردا پشتڕاستی کردبوەوە کە لە ڤاگۆنی مێترۆکەدا لە نێوان ئارمیتا گراوەند و ژنێکی ئاتەش بە ئیختیار دەمەقاڵێ ڕووی داوە و ژنەکە، پاڵی بە ئارمیتاوە ناوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەرزبوونەوەی "لە سەدا ١٣٣"ی کێشانی جگەرە لەناو کچانی گەنج‌دا

۷ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەرزبوونەوەی "لە سەدا ١٣٣"ی کێشانی جگەرە لەناو کچانی گەنج‌دا