ڕۆژنامەنووس "مەنیژە مۆئەزێن"، ڕایگەیاند کە "بەهۆی شێوازی ڕاگەیاندن و کاردانەوەی بەرامبەر بە مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی"، دۆسیەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادسەرای فەرهەنگ و ڕاگەیاندن کراوە.
تەنانەت بەر لەوەی تەرمی سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بدۆزرێتەوە، دەسەڵاتی دادی ئێران خەت و نیشانی کێشا بۆ هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
مەهدی کەشتدار" بەڕێوەبەری هەواڵدەریی دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسی: "لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە ڕووداوی ئەو کۆپتەرەی کە سەرۆک کۆماری هەڵگرتبوو، بەشێک لەو کەسانەی کە کاری ڕاگەیاندن دەکەن بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک سەبارەت بە ڕووداوەکە هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردەوە؛ دەستەڵاتی دادوەری لە تاران بە چوونە ناو ئەم بابەتە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هۆشداریان دا بە ژمارەیەک کەس کە زانیاری ناڕاستیان بڵاوکردبووە".
هەر لەم پەیوەندییەدا مەنیژە مۆئەزێن ڕایگەیاند کە دۆسیەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە.
ئەم ڕۆژنامەنووسە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو.
مەنیژە مۆزەن سەبارەت بەو دۆسیەیە، ڕایگەیاندووە: "دۆسیەی پێشوو کە بوو بە هۆی دەستبەسەرکردنی کاتی ١٩ ڕۆژە، تا ئێستاش بە سێ تۆمەتەوە هەڵپەسێردراوە و دوای زیاتر لە ٦ مانگ تەنانەت لقەکەشی یەکلایی نەکراوەتەوە".
هەروەها دوای پێشوازیی و خۆشحاڵی بەشێک لە هاووڵاتیان لە کوژرانی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، "ڕەزا بەبرنژاد"، یەکێک لە تۆمەتبارانی ناڕەزایەتیەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستبەسەر کراوە.
تێبینییەکەت بنووسە