close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

شەپۆلی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دژی حوسییەکان

۱۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەپۆلی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دژی حوسییەکان

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیدپرێس بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، بنکە و کەرەستەی سەربازیی ئەم گرووپە یاخیبووەیان لە شوێنە جیاجیاکان کردۆتە ئامانج.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییانە، فڕۆکە جەنگییەکان و بەلەمەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر لە بنکەکانی ژێرزەمینی، مووشەک هاوێژ، ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن و کەشتییەکی حوسییەکانیان کردۆتە ئامانج. بەڵام ئاسۆشیدپرێس هیچ ئاماژەیەکی بە ناو و پلەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییانە نەکردووە.

هەروەها سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان کە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور دەستنیشانیان کردبوو، لەناوبرد.

ئەم هێرشانە ڕۆژێک دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی ئێم‌کیو٩- ڕیپێڕ، لە یەمەن ئەنجام دراون. حوسییەکان چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆیان دەریدەخەن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەکێکی سەرزەوی بۆ ئاسمان لە ناوچەیەکی بیابانی لە پارێزگای مەئڕب لە ناوەڕاستی یەمەن کراوەتە ئامانج. ئەمە سێیەم جار بوو کە ئەم جۆرە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لەم مانگەدا لە یەمەن کەوتە خوارەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا

۱۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا