بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک لە میدیاکان، "عەلی ڕەئیسئەلساداتی" برای ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، بەهۆکارەی کە ڕاگەیاندنە حکومییەکان ناویان لێناوە "نەبوونی مەرجی پێویست بۆ ناونووسی لە هەڵبژاردنەکان"، نەیتوانی ناوی خۆی لەم هەڵبژاردنەدا تۆمار بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تابناک، برای ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە ڕۆژی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی کە ڕۆژی کۆتایی ناونووسی کاندیدەکان بوو، عەلی ڕەئیسئەلساداتی چووەتە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، بەڵام بەهۆی نەبوونی مەرجە پێویستەکان، نەیتوانی نانووسی بکات.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردان، ڕۆژی کۆتایی نانووسی کاندیدەکانی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بوو و بە گشتی لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ٨٠ کەس توانیان ناوی خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار بکەن.
لە ئێستادا شوڕای نیگەهبان سەرقاڵە بە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری. بە گوتەی چاودێران و بە ئاوڕدانەوەیەک لە نەریتی کۆماری ئیسلامی تەنیا ئەو کەسانە لە کۆتاییدا فلتەرەکان تێدەپەڕێنن کە خامنەیی ڕەزامەندی لەسەر بووبێت.
تێبینییەکەت بنووسە