close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مردنی چوار بەندکراو لە زیندانی شیبانی ئەهواز بە هۆکاری نادیار

۱۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مردنی چوار بەندکراو لە زیندانی شیبانی ئەهواز بە هۆکاری نادیار
مردنی چوار بەندکراو لە زیندانی شیبانی ئەهواز بە هۆکاری نادیار

چوار بەندکراوی بەندی ٣ی زیندانی شیبانی ئەهواز بە هۆکاری نادیار گیانیان لەدەستداوە و ١٥ بەندکراویش بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازراونەتەوە.

بەرپرسانی ئەم زیندانە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕووداوە نەخستۆتە ڕوو و سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئەو زیندانیانەی کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کارون"، بەندی ٣ی زیندانی شیبان بە هەبوونی زیندانیانی تۆمەتبار بە دزی و مادەی هۆشبەر ناسراوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دەرمانیان بەهەڵە داوە بە زیندانییەکان و بووەتە هۆی ژەهراویبوونیان، بەڵام ئەم زانیاریانە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکی بەرفراوانی لە نێوان بنەماڵەی ئەم زیندانیانە و چالاکانی مافی مرۆڤ درووست کردووە، هەروەها داوا کراوە کە بەدواداچوونێکی شەفاف و خێرا بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە و دڵنیابوون لەوەی کە دووبارە نەبێتەوە، ئەنجام بدریت.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

۱۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا