بەرپرسێکی قەزایی کۆماری ئیسلامی پشتڕاستی کردەوە کە لە ڕۆژانی پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری چواردەهەم، سەدان کەس "بانگهێشت" و "هەڕەشە"یان لێکراوە.
"ئەسغەر جەهانگیر" جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی دەسەڵاتی دادوەری، ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەکدا ڕوونیکردەوە: "پێش هەڵبژاردنەکان ٦٠٠ کەس لەو کەسانەی کە لە فەزای ئەلیکترۆنیدا چالاکی نایاساییان هەبووە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و تەلەفۆنی، ڕوون کارییان بۆ کراوە".
هەروەها زیادیکرد: "لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ کە ڕۆژی هەڵبژاردن بوو، ٦٨٤ کەس بە هەمان شێوە ڕێنمایی کران".
بە گوتەی ئەم جێگرەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها ٦ کەس کە "سەرەڕای ئەو هۆشدارییانەی کە پێیان درابوو وازیان لە هەڵسوکەوتە تاوانکارییەکانیان نەهێنا، بانگهێشت کران".
پێشتریش هەواڵێک سەبارەت بە تاوان بوونی "بایکۆت"ی هەڵژاردنەکان بڵاوکرایەوە. "ئێرانوایەر" پێشتر ئاگادار کرابۆوە کە بایکۆتکارانی گشتی هەڵبژاردنەکان، لە ژێر ناوی "بانگەشە دژی نیزام" تۆمەتبار کراون.
تێبینییەکەت بنووسە