شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەیەکانی مامۆستایانی ئێران بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی گوڵان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنگاکانی مەریوان و کرماشان بۆ پشتگیری کردنی مامۆستایانی دەستگیرکراو مانیان لە کارکردن گرتووە.
ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کورسدتان – مەریوان ڕۆژی شەممە ١٧ی گوڵان بانگەوازییەکی بڵاوکردبووە و تیایدا بۆ ڕۆژی یەکشەممە مانگرتن و بۆ ڕۆژی دووشەممە گردبوونبەوە لە بەر دەم ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ڕاگەیاندبوو.
مامۆستایان لە مانگرتنی ئەمڕۆیاندا پانکاردگەلێکیان بەدەستەوە گرت کە لەسەریان نووسرابوو، "ئێمە هەموو مەسعود نیکخاین"، "ئێمە هەموومان ئەسکەندەر لوتفین"، "جێگەی مامۆستا خوێندگا نییە"، "نا بۆ زیندان کردنی هزر" و "مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت."
"ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی"، وتەبێژی "شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" و "مەسعوود نیکخا"، ئەندامی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان و سەوڵاوا" سپێدەی ڕۆژی یەکشەمە، ١١ی گوڵانی ١٤٠١، لە یەک کاتدا لە ماڵەکانی خۆیاندا لە شاری مەریوان دەستگیر کران.
ئێوارەی ڕۆژی ١٣ی گوڵانی ١٤٠١، سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستاینی مەریوان بە ئێرانوایەری وت، کە ئەو دوو مامۆستایە لەوەتی دەستگیر کراون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان مانیان لە خواردن گرتووە.
پێشتر ڕۆژی پێنجشەمە ١٥ی گوڵانی ١٤٠١، هاوکات لەگەڵ سەفەری " وەزیری ئامووزش و پەروەرشی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان، ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی سنە و مەریوان وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە بانگهێشت و دەستگیر کردن و لێدان لە هاوپیشەکانیان لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، گردبوونەوە و خوازیاری ئازادیی بێمەرجی مامۆستایانی دەستگیرکراو بوون.
تێبینییەکەت بنووسە