بەیان عەزیمی، هاوژینی پێژمان فاتحی لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئێران وایەر دەڵێت کە کوڕەکەی "سەباح فاتحی" تا ئێستاش نازانێ کە بابی لە سێدارە دراوە. سەباح چاوەڕێیە کە بابی بچێتە ئاڵمان و چاویان بە دیداری یەکتر شاد بێتەوە.
ئەو دادخوازە، کە پێشتر خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای لە سێدارەدانی هاوژینەکەی بوو، ئێستا دەڵێت، یەک ئاوات و یەک داخوازیم هەیە، "تەرمی هاوژینەکەم ڕادەستی بنەمالەکەی کەنەوە، تا بتوانم بە کوڕەکەی بلێم بابی لە کوێ بە خاک سپێردراوە".
ڕۆژی دووشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سزای لە سێدارەدانی هەر یەکە لە "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم" لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامییەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێکرا.
جێبەجێکردنی سزای ئەو چووار بەندکراوە کوردە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.
ئەو چووار ئەندامەی حیزبی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە تۆمەتبار بوون کە "سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل" کردووە. بەڵام بنەماڵەکان ئەو تۆمەتە بە توندی ڕەت دەکەنەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە