فاتمە شێخی، خۆوڵاتی ئاودانانی ئیلام، بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان" سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. دادگا ئەم سزایەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەساردووە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاپۆڕتێکدا دەڵێت کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ٢٢ ساڵانە، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندان لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئاودانان بە سەرۆکایەتیی "قازی محەممەد غوڵامی" بەڕێوە چووە و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە.
ئاژانسی هەواڵی کوردپاش ڕایگەیاندووە کە بەپێی ئەو حوکمە، فاتمە شێخی بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان" سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بەڵام دادگاکە لەبەر ئەوەی پێشینەی کەیفەریی نەبووە، سزاکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەساردووە.
فاتمە شێخی ڕۆژی ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ بانگهێشتی بەردەم لقی دووی دادیاریی دادگوستەریی ئاودانان کراوە و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی، بە وەرگرتنی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
دەوترێت هۆکاری ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان" کە ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە بووەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتانەی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانی ئێران و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بڵاوی کردووەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە