close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

سەدان چالاکی مەدەنی گیلان، داوای ئازادکردنی چالاکڤانی مافی ژنانیان کرد

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
زیاتر لە ٣٥٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە ١١ چالاکی مافەکانی ژنان لە گیلان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئەو کەسانەیان کردووە
زیاتر لە ٣٥٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە ١١ چالاکی مافەکانی ژنان لە گیلان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئەو کەسانەیان کردووە

زیاتر لە ٣٥٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە ١١ چالاکی مافەکانی ژنان لە گیلان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئەو کەسانەیان کردووە. هەر لەم بەیاننامەیەدا داوا کراوە ئەو حوکمە قورسانەی کە لە دژی ئەو چالاکڤانانە دەرکراون هەڵبوەشێنرێنەوە.

لەم بەیاننامەدا کە ٣٥٥ چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکڤانی مەدەنی واژۆیان کردووە، ڕوو بە "هێزە سەرکوتکەرەکان" هاتووە کە ئەو بڕیارانەی لە دژی چالاکڤانانی گیلان دەرچووە "نیشاندەری پێداگری لەسەر داخوازییە بە کۆمەڵەکان بووە".

واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە هەروەها ئاماژەیان بەو تۆمەتە بێ بنەمایانە کردووە کە بۆ چالاکڤانانی گیلان دەگەڕێنرێنەوە و نووسیویانە، ئەو چالاکڤانانە "لە پێکەوەبوونیاندا" یەکێک لە درێژکردنەوەی ڕاستەقینەی "ژن، ژیان، ئازادی"یان درووست کرد بۆ ئەوەی نەهێڵن دەرئەنجامی دەیان ساڵەی خەبات، لەدەست بچێت.

بە وتەی پارێزەرانی دۆسیەکە، ئەو ١١ چالاکڤانەی کە لە پارێزگای گیلان دەستگیرکراون، زیاتر لە ٦٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

تۆڕی شەرق بە گێڕانەوە لە پارێزەرانی ئەم دۆسیەیە، لە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣دا نووسیویەتی، لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ڕەشت زۆهرە دادڕەس، چالاکی مافی ژنانی بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپی نایاسایی" سزای ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی، بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سارا جەهانی، مەتین یەزدانی، یاسەمین حەشدەری، شیوا شاهسیا، نگین ڕەزایی، زەهرا دادڕەس و ئازادە چاوۆشیان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی" هەر یەکە سزای ٣ ساڵ و ٦مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە گرووپی نایاسایی" هەر یەکە سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەم دادگایە هەروەها هومەن تاهیری بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بە ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کردووە.

مستەفا نیلی، یەکێک لە پارێزەرانی ئەم دۆسیەیە کە قسەی بۆ تۆڕی شەرق کردووە، هەروەها بیری هێنایەوە کە "بەپێی بڕیاری دادگا، ئەو سزا توندەی کە بۆ تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە دەرچووە، جێبەجێ دەکرێت".

سه ڕچاوەکانی نزیک لەم چالاکڤانانە پێشتر لە بارەی "پەروەندە سازکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان" لە دژی ئەو کەسانە هەواڵی دابوو و هەروەها ڕایانگەیاندبوو کە ئەم چالاکانە لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنیاندا "له ژێر گوشارێکی قورسی لێپرسینەوه و لێدان دابوونە".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەسێدارەدانی ٨٥٣ کەس لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێراندا

۱۶ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لەسێدارەدانی ٨٥٣ کەس لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێراندا