ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، مریەم ڕەزمجوو، پزیشکی فێرخوازی زانکۆی ڕازی لەگەڵ دایکی و براکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەکی ئاگرین دەکوژرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئێرانوایر، خاتوو ڕەزمجو ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ دایکی و براکەی ژیاوە. بکوژەکە چووەتە ماڵی بنەماڵەییان و ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەی کوشتووە و ئێستا لە هەڵاتندایە.
میدیا دەوڵەتییەکان هۆکاری کوشتنی مریەم ڕەزمجوو و ئەندامانی بنەماڵەکەی بە "ناکۆکی بنەماڵەیی" ڕاگەیاندووە.
مریەم ڕەزمجوو، پزیشکی فێرخوازی ساڵی یەکەمی دوکتوڕای پسپۆڕی لە بواری ڕادیۆ-ئۆنکۆلۆژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بوو.
یەکێک لە هاوکارەکانی مریەم ڕەزمجوو بە ئێرانوایەری ڕاگەیاندووە، هاوسەرەکەی پێشووی زۆر توندوتیژ بووە و دەڵێت: "ئەم پیاوە پێشینەی هاتنی بۆ نەخۆشخانە و درووستکردنی کێشەی بۆ خاتوو ڕەزمجوو هەبووە و هەر بە هۆی ئەو تووندووتیژیانەوە لێی جیا بووەتەوە. بەڵام نازانم کە هۆکاری کووشتنی خۆی و بنەماڵەکەی دەبێ چی بووبێ".
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە