close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران: شەڕ دژی ژنان، ڕاگەیاندنی شەڕە لە دژی ژیان و ئازادی

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ڕەخنەگرتن لە تووندبوونەوەی هەڵسوکەوتی هێزەکانی حکومەت لەگەڵ کچان و ژنانی دژی حیجابی ئیجباری نووسیویەتی، "شەڕ دژی ژنان، ڕاگەیاندنی شەڕە لە دژی ژیان و ئازادییە".

لە بەیاننامەی ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران کە ڕۆژی پێنج‌شەممە ٣٠ی خاکەلێوە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "حکومەت لە بەرامبەر لوتکەی ناڕەزایەتی ڕۆژانەی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی گرژییە دەرەکییەکان و کەشی میلیتاریزم، هێرشی کردە سەر ژنان بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە لەدەستی داوە".

ئەم ئەنجوومەنە بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومەت دەیەوێت "کۆمەڵگەی هەوکردو و ناڕازی پاڵ بنێتە دواوە" جەختی لەوە کردەوە کە "سەرکووتی کۆمەڵگەیەکی ناڕازی، ئاگادار و ماف خواز کە خوازیاری تێپەڕین لە بارودۆخی ئێستایە، زۆر ئاستەم، دژوار و مەحاڵە".

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی بەم کردەوەیە بە فەرمی "شەڕی دژ بە ژیان و ئازادی ڕاگەیاندووە".

ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران زیادی کرد کە حکومەت بە تووندی لەلایەن خەڵکەوە لەژێر گوشار دایە و بوونی خۆی لە مەترسیدا دەبینێت و بە پەنابردن بە سەرکوت و دەستدرێژی ژنان، هەوڵ دەدات ئەم فشارە سەختە پاڵ بنێتە دواوە. ئەم ئەنجوومەنە جەختی لەوە کردەوە کە " لە دۆخێکی وادا، بەرەنگاربوونەوە و ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئەم سیاسەتە تەنیا ئەرکی ژنان نییە بەڵکو ئەرکی هەموو کۆمەڵگایە".

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : "بزووتنەوەی ژنان، چاوەڕوانی و ئاستی داواکارییەکانی کۆمەڵگای بەرزکردۆتەوە و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ئیتر گونجاو نێ".

پێشتر هاوکات لەگەڵ بوونی بەهێزی هێزە حکومەتییەکان لە شەقامەکانی شارەکانی ئێران لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، ١٥ بیرمەندی ئایینی لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "سەردەمی لێچکە یان چەپۆکە بۆ هەمیشە تێپەڕیوە".

ڤیدیۆ و گێڕانەوەی ژنان سەبارەت بە توندوتیژی ئەفسەرانی گەشتی ئیرشاد و هێزەکانی بە لیباسی کەسێنێوە بۆ دەستبەسەر کردنیان و لە هەمان کاتدا بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک لە دەستبەسەرگەی بەدناوی "وۆزەرا" کە پۆلیس بە ناوی "لات و لوت" ناساندویەتی، نیگەرانییەکانیانی سەبارەت بە ئاسایش و سەلامەتی ژیانی ژنانی زیاد کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۳۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە