"نەسرین شاکەرەمی" دایکی "نیکا شاکەرەمی"، یەکێک لە گیان بەختکردووانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکرانی کچەکەی ئایدا شاکەرەمی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی لە تاران، ڕاگەیاند.
نەسرین شاکەرەمی نووسیویەتی کەکچەکەی ئایدا بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی دەستگیر کراوە و تا ئێستاش لە دەستبەسەرگە بەسەر دەبات.
نیکا شاکەرەمی تازەلاوێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی خوڕەمئاباد و دانیشتووی تاران بوو کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، چووەتە سەر شەقام و بە تەقەی هێزە ئەمنییەتێکان کوژرا.
تەرمی ئەم تازەلاوە ١٦ ساڵە دوای هەشت ڕۆژ لە کوشتنەکەی لە کاتێکدا دۆزرایەوە کە هێزە ئەمنییەکان هۆکاری مردنەکەیان بە کەوتنەخوار لە بەرزایی راگەیاند.
بنەماڵەی دادخواز نیکا شاکەرەمی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و ئازار دراون.
ئایدا شاکەرەمی خوشکی گەورەی نیکایە و خوێندکارە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە