سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاندووە کە نیگار کەریمیان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لۆڕستان، دوای ئەوەی ئەفسەرێکی پۆلیس تەقەی لە ئۆتۆمبێلی خێزانەکەی کرد، گیانی لەدەستدا.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتوویەتی کە "کاتژمێر یەکی بەیانی ١٩ی ڕەشەمە لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە شاری ئەلیگودەرزەوە بەرەو ئیسفەهان، ئۆتۆمبێلی هەڵگری نیگار کەریمیان، لە نزیکەی یەک مەترەوە تەقەی لێکراوە؛ بە هەڵە لە جیاتی ئۆتۆمبێلەک کە هەڵگری مادەی هۆشبەر بووە".
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فیشەکەکە "بە دەرگای لای شۆفێرەوە تێپەڕیوە و دەستی باوکی نیگار کەریمیان بریندار کردووە و بەر سکی نیگار کەوتووە و لە کەلەکەی دەرچووە".
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی ڕووداوەکەدا، جگە لە نیگار کەریمیان و باوکی، "دوو خوشکەکەی و هاوسەری یەکێک لە خوشکەکانی"شی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و دوای ئەم ڕووداوە، نیگار کەریمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمام سادق"ی ئەلیگۆدێرز کراوە و کاتژمێر ٣:٣٠ی بەیانی بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستمان کەوتووە، "ئەفسەری تەقەکەر لە ئێستادا دەستبەسەرە".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوابەدوای ئەوەی ڕاپۆرتێک بە هێزەکانی پۆلیس دەگات لە پەیوەندی لەگەڵ "ئۆتۆمبێلێک کە مادەی هۆشبەری تێدابووە"، ئەفسەرێک بە جلی مەدەنییەوە "بەبێ فەرمانی وەستان و تەقەی ئاسمانی"، ڕاستەوخۆ تەقەی لەو ئۆتۆمبیلە کردووە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤیش ڕاپۆڕتێکی لەو پەیوەندییەدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی کە نیگار کەریمیان تەمەنی ٢١ ساڵان بووە و لە دایکبووی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی بووە و بە ئەسڵ بەختیاری و جەڵکی بروجێن بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە