close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

گواستنەوەی سەکینە پەروانە بۆ زیندانی ئەوینی تاران

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد
سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی لە زیندانی مەشهەددا تێدەپەڕاند، گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەوینی تاران.

سەکینە پەروانە ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە ترمیناڵی مەشهەد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە و دوای ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی مەشهەد کرا.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە بە هۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندیی مەشهەدەوە گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی ئەوین. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی دانیشتووی شاری قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوین، داوای کردبوو بیگوێزنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە.

سەکینە پەروانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا بە هۆی ڕێگریکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە مافی پشووی کاتی و وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. هەروەها لە یەک ساڵی ڕابردوودا و بە فەرمانی بەرپرسی بەشی پاراستنی زیندان ژمارە تەلەفۆنی پارێزەرکەی لە ناو کارتی تەلەفۆنەکەیدا بلۆک کرابوو و ئەم ژنەزیندانییە لە هەموو قۆناغەکانی دادگای سەرەتا و پیاچوونەوەدا لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کرابوو و هەوڵەکانی بۆ پێوەندیکردن بە پارێزەرەوە و وەرگرتنی ڕاوێژی یاسایی بێئەنجام بووە. هاوکات بەرپرسانی زیندانی مەشهەد پێوەندییە تەلەفۆنییەکانیان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بەرکورت کردبووەوە و تەنها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەشی پاراستنی زیندان و بە مەرجی قسەکردن بە زمانی فارسی مۆڵەتی پێوەندیکردنی کورتی پێ دەدرا.

سەکینە پەروانە، خەڵکی شاری قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە ترمیناڵی مەشهەد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە و ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی مەشهەد کرا.

هاوکات شۆفێری ئەو تاکسییەش کە سەکینەی گەیاندبووە ترمیناڵ، لە لایەن ئەو هێزانەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر کرابوو و بە قورسی ئەشکەنجەیان دابوو.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لە سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٢دا (کۆتایی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەشهەدەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت»، «پیلانگێڕی» و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی» بە گشتی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم حوکمە دوای چەند حەفتەیەک لە لایەن لقی ٣٥ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

سەرەڕای ئەوەی پارێزەرێکی یاسایی لە مەشهەد ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی پارێزەریی سەکینە پەروانە ڕاگەیاندبوو، بەڵام دادوەری لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی و لقی ٣٥ی دادگای پیاچوونەوە ڕێگرییان لێ کردبوو و نەیانهێشتبوو بچێتە سەر دۆسیەکە و تانە لە حوکمەکە بدات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا