close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرانی کورد
کۆڵبەرانی کورد

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی کەریم، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون و فواد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە گوتەی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵیژ نزیک لە سەروئاباد بە ناوی کەریم (نازناوی نادیارە) بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو.

هەنگاو بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت کە هێزە حکومەتییەکان ڕێگریان لە ئامادەبوونی هێزەکانی هاریکاری لە شوێنی بەربوونەوەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە مل و پشتی بریندار بووە، لە کۆتاییدا خەڵکی ئەم کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆڕتە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی تەتە لە سەوڵاوا، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون (نازناوی نادیارە) و فواد (نازناوی نادیارە) بریندار بوون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

لابردنی کارتی سووتەمەنی بەنزینخانەکان لە دە ڕۆژی داهاتوودا

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لابردنی کارتی سووتەمەنی بەنزینخانەکان لە دە ڕۆژی داهاتوودا