بە پێی ئەو ڕاگەیاندنەی کە لە لایەن پڕۆگرامی "پاداشت بۆ دادپەروەری" کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە هەر کەسێک کە زانیاری باوەڕپێکراوی سەبارەت بە سێ هاووڵاتی ئێرانی کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی دژی دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە هەبێت، تا ١٠ملیۆن دۆلار پاداشت وەردەگرێت.
پڕۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری ڕۆژی سێشەممە، وێنەی ئەم سێ تۆمەتبارەی ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنی، لە ماڵپەڕی خۆی و لاپەڕە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بڵاوکردەوە و نووسی: "هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی ناسینەوە یان دیاری کردنی شوێنی مانەوەی ڕەزا کازمیفەڕ ڕەحمان، حوسێن محەممەد هاروونی و کۆمەیل بەرادەران سەلمانی، کە لەژێر کۆنترۆڵ و ڕێنمایی وڵاتانی دەرەکی چالاکی ئەلیکترۆنی زیانبەخش دژی ژێرخانەکانی گرینگی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدەن، تا ١٠ملیۆن دۆلار پاداشت وەردەگرن.
تا ۱۰میلیون دلار پاداش
— Rewards for Justice فارسی (@RFJ_Persian) April 23, 2024
آیا اطلاعاتی درباره «رضا کاظمیفر»، «کمیل برادران سلمانی»، یا «حسین هارونی» دارید؟
اطلاعات را ارسال کنید! pic.twitter.com/J79VSPyUnG
ئەو سێ کەسە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە هەڵمەتێکی هەماهەنگ و چەند ساڵە بۆ هاککردنی ١٢ کۆمپانیای ئەمریکی و هەروەها لە دزە کردن بۆ ناو سیستەمی کۆمپیوتەری وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکان باشدارییان کردووە.
پەیوەندی ئەم سێ هاککەرە بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە پشتڕاست کراوەتەوە و ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاندووە کە لە پێوەندی لەگەڵ هەڵمەتی فیشینگ بە ئامانج و هێرشی بەرنامە زیانبەخشەکان لە ژێر فەرماندەیی ئەلیکترۆنی سپای پاسداران دژی چەند دامەزراوەی ئەمریکایی، لەوانەش خودی ئەم وەزارەتخانەیە، لە ژێر سزا داندراون.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠، ڕەزا کازمیفەڕ هاووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەی شەڕی ئەلیکترۆنی و بەرگری ئەلکترۆنی (جەنگال) - یەکێک لە ئۆرگانەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، خەریکی ئەنجامی خزمەت بووە.
حوسێن هاروونی، کەسێکی دیکە کە ئێستا لە ژێر ڕاوەدوونان و سزا دایە، لە مانگی مەی ٢٠١٨ تا هاوینی ٢٠٢١ بۆ کۆمپانیا جۆربەجۆرەکانی ئێران کاری کردووە کە بە نوێنەرایەتی سپای پاسداران چالاکیان هەبووە.
کۆمەیل بەرادەران سەلمانی، هاووڵاتییەکی دیکەی کۆماری ئیسلامییە کە لانیکەم لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ لە کۆمپانیای "مەحەک ڕایانی ئەفزار" کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی دیکە کە بە نوێنەرایەتی سپای پاسداران لە ئێران دایە.
دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەرەکی دەناسێت و لە لیستی تایبەتی گرووپە ناسراوەکانی تیرۆریستی نێودەوڵەتی و لە ژێر سزای داناوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە