close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

خواردنەوەی مەشڕوبی ژەهراوی کوژرانی و برینداربوونی ٢٩ کەسی لێکەوتەوە

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرزانە ئەکبەری" پزیشکی پسپۆڕی پێست و قژ و ئەندامی کۆمەڵەی وانەبێژانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی جەهرۆم، بەهۆی خوواردنەوەی مەشروبی ژەهراوی ناستاندارد گیانی لەدەست‌دا
فەرزانە ئەکبەری" پزیشکی پسپۆڕی پێست و قژ و ئەندامی کۆمەڵەی وانەبێژانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی جەهرۆم، بەهۆی خوواردنەوەی مەشروبی ژەهراوی ناستاندارد گیانی لەدەست‌دا

دوای چەند ڕۆژێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵە دژبەیەک سەبارەت بە گیانلەدەستدان و ژەهراوی‌بوونی لانیکەم ٢٩ هاووڵاتی خەڵکی جەهرۆم لە پارێزگای فارس بە خواردنەوەی ئەڵکۆڵی دەست‌ساز، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە.

ئاژانسی "ڕۆکنا" لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە ٢٩ کەس لە ئەندامانی "کۆمەڵگەی پزیشکی" کە لە ئاهەنگێکدا لە شیراز ئامادەبوون، دوای خواردنەوەی خواردنەوە ئەڵکۆڵییەکان ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

پێشتر سەرچاوە خۆجێییەکان، باسیان له گیان لەدەستدانی کەسێک لەم ڕووداوەدا به ناوی "فەرزانە ئەکبەری" کردبوو. ناوبراو ئەکبەری پلەی ٧ی پسپۆڕی پزیشکی، پسپۆڕی پێست و قژ و ئەندامی کۆمەڵەی وانەبێژانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی جەهرۆم بووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە دکتۆر "فەرید شەهریوەر" پسپۆڕی ناسراوی چاو لە شاری جەهرۆم، هاوسەری خاتوو ئەکبەری دوای ژەهراویبوونی ئەڵکۆڵی لەم ئاهەنگەدا، کەوتووەتە کۆما و گیانی لەدەستداوە.

سەرەڕای هەواڵی خەواندنی ژمارەیەک کەسی دیکەی ئامادەبووی ئەم ئاهەنگە، بە هۆی ناتەواویی توندی گورچیلە ژەهراوی بوونی ئەوانی بە خواردنەوەی ئەڵکۆڵی ناستاندار پشتڕاست کردۆتەوە و هەروەها پۆلیسی جەهرۆم دەستگیرکردنی فرۆشیاری ئەو مەشڕوبەی ڕاگەیاند، بەڵام ئاژانسی هەواڵی دەنگ و ڕەنگ گوتوویەتی "هۆکاری مردنی خاتوو ئەکبەری لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرتی ژەهراویبوون و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان بەهۆی خواردنەوەی مەشڕوبی ساختەیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە.

قەدەغەکردنی کڕین و فرۆشتن و هاوردەکردنی ئەڵکۆڵ بۆ ئێران لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرهەمهێنانی خواردنەوە ناستاندارەکان لە چووار دەیەی ڕابردوودا قوربانییەکی زۆری هەبێت.

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

نهێنی ڕێکۆرد شکێنی فرۆشی نەوتی ئێران؛ داشکاندنی ١٢ ملیاڕد دۆلاری بۆ چین

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نهێنی ڕێکۆرد شکێنی فرۆشی نەوتی ئێران؛ داشکاندنی ١٢ ملیاڕد دۆلاری بۆ چین