close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بێ هەواڵی و دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی نادیاری تۆمەتبارانی دۆسیەی ئێکباتان

۱۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چووار کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ناسراو بە "دۆسیەی ئێکباتان" کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر کرابوون، لە پێنج ڕۆژ لەوەی پێشەوە لە زیندانی قزڵحەسار بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەبارەت بە بارودۆخیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە
چووار کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ناسراو بە "دۆسیەی ئێکباتان" کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر کرابوون، لە پێنج ڕۆژ لەوەی پێشەوە لە زیندانی قزڵحەسار بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەبارەت بە بارودۆخیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە

چووار کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ناسراو بە "دۆسیەی ئێکباتان" کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر کرابوون، لە پێنج ڕۆژ لەوەی پێشەوە لە زیندانی قزڵحەسار بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەبارەت بە بارودۆخیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

به پێی ئەو شتەی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەرانا" بڵاوی کردۆتەوە، "محەممەد مەهدی حوسێنی"، "مەهدی ئیمانی"، "میلاد ئارمون" و "نەوید نەجاڕان" ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، لە زیندانی قزڵحەسار بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم چووار ناڕازییە زیندانییە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران گواسترابنەوە.

دەستبەسەرکراوانی دۆسیەی ئێکباتان، لە پێوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەندامێکی بەسیج بە ناوی "ئاڕمان عەلی‌وەردی" کە خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شارۆچکەی ئێکباتانی تاران و لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان کوژرا، دەستبەسەر کراون و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بۆ ئەوەی دان بە تێوەگلانی خۆیان لەم کوشتنەدا بنێن لە ژێر گوشاردا بوونە.

ژمارەی دەستبەسەرکراونی سەرەتایی ئەم دۆسیە لانیکەم ٥٠ کەس ڕاگەیەندرابوو، بەڵام لە کۆتاییدا دادگا بۆ ١٤ کەس لەوان خوازەنامەی دەرکرد.

دەیان کەس لەم ١٤ کەسە، بە تێپەڕبوونی کات و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

لە دوایین زانیاریدا سەبارەت بەم دۆسیەیە، میدیاکانی مافی مرۆڤی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە گەڕانەوەی دۆسیەکە، بە هۆی ئەوەیکە "چاککردنی کەموکوڕی نهێنی" ڕاگەیەندراوە، هەواڵیاندا.

"ڕەزا شەفاخا" پارێزەری دادگا، پێشتر بە گێڕانەوە لە بەڕێوەبەری نووسینگەی لقی ١٣ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ١ی تارانەوە ڕایگەیاندبوو کە کووتنی وردەکاری کەموکوڕی و هۆکاری گەڕاندنەوەی دۆسیەکە بۆ دادسەرا بە هۆی کەموکوڕی نهێنی، مەحاڵە.

پەیام دەرئەفشان، یەکێک لە پارێزەرانی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە، ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەبارەی کەموکوڕییە بنەڕەتییەکانی ئەو دۆسیەیە هەواڵیدا و گووتی، بڕیارە دادگای شۆڕش میلاد ئارمون، محەممەد مەهدی حوسێنی، مەهدی ئیمانی و نەوید نەجاڕان "لەژێر ناوی موحاربە" دادگایی بکات.

بەپێی ڕاپۆرتە سەربەخۆکان و سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی، تۆمەتبارانی دۆسیەی ناسراو بە "دۆسیەی ئێکباتان" لە ماوەی دەستبەسەر کردنیاندا بە توندی ئەشکەنجە دراون و ناچارکراون دژی خۆیان و تۆمەتبارانی دیکە قسە بکەن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی دووەمین کۆڵبەری سەقزی لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا

۱۷ گوڵانی ۱۴۰۳
کوژرانی دووەمین کۆڵبەری سەقزی لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا