بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی کار لە ئێران "ئیلنا"، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج کرێکار لە ئەنجامی ڕوودانی چوار ڕووداوی جیاوازدا لە شارەکانی یەزد، مەشهەد و ئیسفەهان گیانیان لەدەستداوە و لە هەمانکاتیشدا کرێکارێکی دیکەش بریندار بووە.
بە گوتەی ئیلنا لە یەکەم ڕووداودا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، لە کارگەیەکی کاشی لە ئەشکزەر ڕوویداوە، دوو کرێکار بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا. ئیلنا بێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە بکات، نووسیویەتی تەمەنیان نزیکەی ٢٥ ساڵ بووە و هەردووکیان خەڵکی ئەفغانستانن.
هەر لەو ڕۆژەدا دوو کرێکاری دیکەی لە مەشهەد لە کاتی دەرهێنانی ئاو بە بەکارهێنانی ئامێری ڕەشکردنی ئەرزی کارەبا بەرکەوتوون و گیانیان لەدەست داوە.
هەر لەو ڕۆژەدا و لە ڕووداوێکی دیکەدا، کرێکارێک کە لە کانێکی خۆڵدا کاردەکات لە پارێزگای ئیسفەهان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ناو هۆپەرێکدا گیانی لەدەستدا.
لە ڕووداوێکی دیکەدا کە هەینی ڕابردوو ٢١ی گوڵان ڕوویدا، کرێکارێک کە لە پڕۆژەی میترۆی ئیسفەهان کاردەکات، کە لە نزیک شەقامی کاشانی لە ئیسفەهان کۆنکرێتی دەڕژاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکەوە بریندار بووە.
ڕێکخراوی پزیشکی دادوەری ڕێژیمی ئێران ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە ساڵی ١٤٠٢دا بە ڕووداوی پەیوەندیدار بە کارەوە گیانیان لەدەستداوە بە دوو هەزار و ١١٥ کەس ڕاگەیاند.
تێبینییەکەت بنووسە