بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی «کێلەشین»ی شنۆدا هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان ١٤٠٣، ئەم سێ هاووڵاتییە لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ مینێکیان پێدا تەقییەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم مینەدا ئیسماعیل عەزووزەممە، ٣٧ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی «کەریمئاوا» گیانی لە دەست دا و سەیدهادی مووسەویی ٢٦ ساڵان و سەیدهێمن مووسەویی ٢٧ ساڵانیش بریندار بوون.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردوودا بانەمەڕی ١٤٠٣، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراوی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا لە شاری گیەڵانی پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەختەر خانم مورادی گیانی لە دەست دا، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەیش بە ناوی کەیوان هەرۆمەیدۆڵی لە شاری سەقز هەر بەم هۆکارە بریندار بوو.
تێبینییەکەت بنووسە