بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێرانوایەر، لە سێڕێیانی گووندی ترشەکان سەر بە جاددەی مەهاباد بۆ میاندواو لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ سێ کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون.
سەردار فەداکار، بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە و ڕێکخراوی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی مەهاباد، بە یەکێک لە میدیا خۆجێیەکانی مەهەبادی گوتووە: "بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی کوشندە لە مەهاباد "سێڕای ترشەکان" لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئوتوبوس و شاسی بڵیندی موهاوی، ١٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون".
ئەم بەرپرسەی بەشی ئاگرکوژێنەوە، باری جەستەیی بەشێک لە بریندارەکانی بە "مەترسیدار" وەسف کردووە.
ئێرانوایەر ئاگادار کرایەوە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی مەهاباد چەندین جار بودجەی گەورەی بۆ فراوانکردن و ستانداردکردنی ئەم میحوەرە پەسەند کردووە، بەڵام ئەم پڕۆژەیە کە درێژییەکەی نزیکەی ١٧ کیلۆمەترە هێشتا تەواو نەبووە و هاووڵاتیانیش هەموو ڕۆژێ شایەتحاڵی ڕووداوەکانی ئەم ڕێگاوبانەن.
پۆلیسی هاتووچۆی کۆماری ئیسلامی ئێران "سەرنجنەدان و نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل" بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی ڕێگاوبان لە ئێران دەزانن.
به ڵام شارهزایان دەلێن لە پەنا کەمترخەمی شۆفیران خراپی جاددهکان هه ڕوهها خراپی کوالیتی ئۆتۆمبێلەکانی بهڕههمهێنراو لە ئێران به هۆکاری سهڕهکیی ڕووداوهکانی هاتووچۆ و بهڕزی زیانە مرۆییەکان دادەنێن.
تێبینییەکەت بنووسە